riklam

عیراق.. ھۆشداری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی نوێی كۆرۆنا ده‌درێت

عیراق 01:24 PM - 2021-11-22

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق، ھۆشداری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی نوێی كۆرۆنا ده‌دات، راشیده‌گه‌یه‌نێت، به‌رده‌وامده‌بن له‌ دابینكردنی ڤاكسین بۆ ھاووڵاتیان.

سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند؛ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شه‌پۆلی سێیه‌می كۆرۆنایان كۆنتڕۆڵكردووه‌، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا له‌ عیراق ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه‌ و مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامن. 

وتیشی: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌ مرۆیی و لۆجستییه‌كانی بۆ شه‌پۆله‌ نوێیه‌كه‌ گرتووه‌ته‌به‌ر و به‌رده‌وام ده‌بن له‌ دابینكردنی ڤاكسینی پێویست بۆ ھاووڵاتیان، له‌ ته‌واوی پارێزگاكانی عیراق و ھه‌رێمی كوردستان.

به‌پێی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش، دوو ملیۆن و 74 ھه‌زار و 419 كه‌س له‌ عیراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كه‌ 23 ھه‌زار و 665 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، زیاتر له‌ شه‌ش ملیۆن و 991 ھه‌زار كه‌سیش ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌.

PUKmedia وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket