}

سه‌رۆك كۆمار كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ڕاژه‌ی فیدراڵی به‌رز ده‌نرخێنێت

عیراق 01:20 PM - 2021-11-22

د. به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22ی تشرینی دووه‌می 2021 له‌ كۆشكی به‌غداد پێشوازیكرد له‌ مه‌حمود ته‌میمی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی فیدراڵی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌. 

له‌ دیداره‌كه‌دا د.به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ پێویستی ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان و دادپه‌روه‌ری و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی راژه‌ی گشتی به‌پێی پێوه‌ره‌كانی شایسته‌یی و ئه‌زموون و به‌رهه‌مهێنان و كاركردن بۆ په‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌كان و جێكردنه‌وه‌ی گه‌نجان و ده‌رچووان و شاره‌زایان له‌ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌ كار و ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌نی راژه‌ كرا له‌ پێناو چاكسازی و په‌ره‌پێدانی دۆسیه‌ی دامه‌زراندن له‌ كه‌رتی گشتیدا، ھه‌روه‌ھا به‌ گرنگییه‌وه‌ باس له‌ دانانی پلان بۆ كار و ئه‌ركه‌كانی خزمه‌ت و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری و په‌ره‌پێدانی سیاسه‌تی خزمه‌تی گشتی له‌ وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت كرا. 
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket