}

سۆران جه‌مال تاهیر: درێژه‌پێده‌ری رێبازی شه‌هیدان ده‌بین

ی ن ک 08:23 PM - 2021-11-21

ئه‌مرِۆ ٢٠٢١/١١/٢١ بۆ به‌رزراگرتنی یادی شه‌هیدانی ی.ن.ك، به‌ئاماده‌بوونی د.سۆران جه‌مال تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان ئه‌و یاده‌یان كرده‌وه‌.

 له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ د. سۆران جه‌مال تاهیر وتی: یه‌كێتی رێژه‌یه‌كی زۆری شه‌هیدی هه‌یه‌ هه‌موو رۆژێكی ساڵ یه‌كێتی شه‌هیدێكی داوه‌.

وتیشی: له‌سه‌ر رێبازی شه‌هیدان به‌رده‌وام ده‌بین و یه‌كێتی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و میله‌ته‌كه‌ی خستوه‌ته‌ سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی و  رێز له‌خوێنی شه‌هیده‌كانی ده‌گرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket