riklam

بۆچی لێكۆڵینەوەكان لەهەوڵی تیرۆكردنی كازمی بێدەنگییان لێكرا؟

عیراق 07:45 PM - 2021-11-21

شرۆڤەكاری ئەمنیی و سیاسی ئەمڕۆ یەكشەممە 21ی 11ی 2021 جەختی لەسەر تەواوكاری لێكۆڵینەوەكان لە دۆسیەی هەوڵی تیرۆركردنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی فیدڕاڵ كردەوەو بەدووریشی نەزانی ئەو دۆسیەیە بەرێككەوتنە سیاسییەكانەوە ببەسترێتەوە.

جێی ئاماژەیە سەرلەبەیانی رۆژی 7ی 11ی 2021 لەڕێگەی ژمارەیەك فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرش كرایە سەر ماڵی كازمی و ئێستاشی لەگەڵدا بێت هیچ گرووپێك بەرپرسیارێتی لەئەنجامدانی ئەو هێرشە رانەگەیاندو هەر لەدوای هێرشەكەش لایەنە نێوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان بەیاننامەی ناڕەزایەتییان لەدژی هێرشەكە دەركردو سەركۆنەی پەلامارەكەیان كردو لەناو بەغدای پایتەختیش  هێزێكی زۆری ئەمنیی و زریپۆش بڵاوكرانەوە. 

دوابەدوای پەلاماردانەكەی سەر ماڵی كازمی یەحیا رەسوڵ وتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاند دۆخی ئەمنیی لەناوچەی سەوز سەقامگیرو ئاساییەو ئاماژەی بەوەشدا كە لێكۆڵینەوەیان بۆ ئاشكراكردنی شوێن و جێگەی هەڵسانی ئەو درۆنە بۆمبڕێژكراوانە دەستپێكردووە هەروەها دەستیان بەكۆكردنەوەی بەڵگەكان كردووە.

لەو بارەیەشەوە، ئەحمەد خدر شرۆڤەكاری ئەمنیی و سیاسی لەمیانی لێدوانێكی تایبەتدا بۆ PUKmedia رایگەیاند: سەرجەم ئەو دۆسیانەی لەعیراقدا هەن دەكرێت رێككەوتنی سیاسییان لەسەر بكرێت و دۆسیەی تیرۆری كازمیش راستەوخۆ بەدۆسیەی سیاسییەوە گرێدراوە.

راشیگەیاند: هەواڵەكان وا دەبێژن كە رەنگە رێككەوتنی ژێربەژێر لەنێوان كازمی و ئەو لایەنانەدا هەبێت كە پشتگیرییان لەبەئامانجگرتنی كردووە، رەنگیشە لەبەرامبەر ئەوەی دۆخەكە زیاتر روو لەگرژی نەكرێت رێككەوتن كرابێت، ئەمەیان زۆرتر رێی تێدەچێت وەك لە سیناریۆكانی دیكە.

جەختیشی كردەوە لەئێستادا لێكۆڵینەوەكان كۆتاییان پێهاتووەو ئەوەش لەدەستی كازمی خۆیدایە كەئایا دۆسیەكە پێشكەشی دادگا دەكات یاخود نا؟

هەر لەو بارەیەوەو پێشتر د.عەلی تەمیمی شارەزا لەبواری یاسا لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ PUKmedia رایگەیاندبوو ئەو تاوانەی ئەنجامدرا بۆ بەئامانج گرتنی كازمی بەگوێرەی وەسفی یاسایی كارێكی تیرۆرستانەیەو مادەی 4ی یاسای ریشەكێشكردنی تیرۆری ژمارە 13 ی ساڵی 2015ی بەسەردا جێبەجێ‌ دەكرێت و روونیشی كردەوە،  لێكۆڵینەوەكانی تاوان دەتوانن تێوەگلاوان ئاشكرا بكەن و هەروەها حكومەتی عیراق دەتوانێت بەپێی مادەی 27 لە رێككەوتننامەی نێوان عیراق و ئەمریكا بۆ ساڵی 2008 داوای هاوكاری لەئەمریكا بكات بۆ ئاشكراكردنی تاوانكاران و لەگەڵ بوونی ئەو ئامێرە پێشكەوتووانەی لەدەوروبەری باڵوێزخانەی ئەمریكادا هەیە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket