riklam

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی نەخۆشخانەی تایبەت بەكۆرۆنا دەكات

کوردستان 07:10 PM - 2021-11-21

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە كۆرۆنای بەسەركردەوەو ئامادەیی ئیدارەی گەرمیانی پیشاندا بۆ پشتیوانی نەخۆشخانەكە.
لەو بەسەركردنەوەدا، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی قەڵا بەشە جیاوازەكانی نەخۆشخانەكەی بەسەركردەوەو لە نزیكەوە چاویكەوت بە نەخۆشەكان و هیوای چاكبونەوەی بۆ خواستن، هاوكات دەستخۆشی لە پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەكە كرد و ئامادەیی ئیدارەی گەرمیانی پیشاندا بۆ هاوكاری نەخۆشخانەی قەڵا و كاركردن بۆ چارەسەری هەر كێشەو گرفتێك بێتەپێش بۆی.
لای خۆیەوە، د.حارس محەمەد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی كەلار- نەخۆشخانەی قەڵا، سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانی كرد بۆ هاوكاری و پشتیوانیەكانی و تیشكی خستەسەر ئیش و كارەكانیان و هەوڵەكانیان بۆ خزمەتی توشبوانی كۆرۆنا، راشیگەیاند: لە ئێستادا 19 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی قەڵادان و چارەسەر وەردەگرن.
PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket