riklam

مەكتەبی رێكخستن رۆژی شەهیدی یەكێتی بەرز رادەگرێت

ی ن ک 06:23 PM - 2021-11-21

سەعات (11)ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بارەگای مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بەئامادەبوونی ئەحمەد زرارو شیرین حسێن ئەندامی سەركردایەتی و ئەندامانی مەكتەب و ژمارەیەك لە راوێژكاران بەمەبەستی بەرز راگرتنی رۆژی شەهیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك وەفایەك بۆ ڕۆحی پاكیان چەند ساتێك بەماتەمینی و دەست لەسەر سنگەوە وەستان بۆ بەرز راگرتنی ئەم رۆژە پیرۆزە.
لەو مەڕاسیمەدا رێبوار ستار ئەندامی مەكتەبی رێكخستن بەناوی مەكتەبی رێكخستنەوە لەوتەیەكدا ئاماژەی بەپیرۆزی ئەم رۆژە كرد لە مێژووی پڕسەروەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا رۆژێكی شكۆدار و پڕ سەروەرییە كە لەپێناو هێنانەدی ئەم ئازادیەی ئەمڕۆدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەیان سەركردەو سەدان فەرماندە و هەزاران پێشمەرگەی بەخشیوە، سەدان رۆڵەی قارەمانەكانی ملیانكراوە بەپەتی سێدارەدا لەلایەن‌ رژێمی بەعسەوە.
هەر لەمەراسیمەكەدا مەكتەبی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڵێنیان دووپاتكردەوە   بۆ  درێژە پێدان بەخەبات لەسەر رێبازی سەرۆك مام جەلال و تەواوی شەهیدانی یەكێتی تا تەواو بەدیهێنانی هەموو ئامانجەكانی گەلەكەمان و درود دەنێرین بۆ رۆحی پاكیان و هەمیشەش خۆمان بەكەسوكاری سەربەرزی شەهیدان دەزانین، چونكە ئەوان رۆڵەكانی خۆیان كردۆتە قوربانی بۆ رزگاری كوردستان.
لە كۆتایی مەراسیمەكەدا رێبوار ستار هیوای خواست باشترین خزمەت بەكەسوكاری سەربەرزی شەهیدان بكرێت لەلایەن یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە.
 دواتر لەلایەن ژمارەیەك لە كەسوكاری شەهیدانەوە هەردوو ئاڵای كوردستان و  یەكێتی بۆ رێزگرتن لەم رۆژە داگیرا.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket