فەرەنسا.. هێلەک زەردەکان یادی 3 ساڵەیان کردەوە
جیهان 05:59 PM - 2021-11-21
دوێنێ شەممە 20 ی نۆڤەمبەر ، لە پاریس بۆ یادی 3 ساڵەی ئیلەک زەردەکان ، بە ئامادە بوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئێلەک زەردەکان و سەندیکاکان ، خۆنیشاندانێکی ئارام بەڕێوەچوو .
ئێلەک زەردەکان چۆن دروستبوون ،،
سێ ساڵ پێش ئێستا ، بە سوود وەرگرتن لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ، ژمارەیەک لە هاووڵاتیان بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە تێیدا هووشیاریان بە بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی بە تایبەتی گازوایل و بەنزین دا و داوایانکرد کە دەنگی ناڕەزاییان لە خۆنیشاندانێکی جەماوەری و مەدەنیدا دەرخەن و بڕژێنە ناو شەقام و گۆڕەپانەکان بۆ داکۆکیکردن لە بژێوی ژیانیان ، سەرەتا ناوی خۆیان نا ( توڕەبوون ) هەندێک لەو کەسانەی لەسەرەتادا بەشداربوون و هاتبوون بەدەنگ ئەو بانگەوازەوە بە ئیلەکی زەردەوە بەشداریان کرد چونکە هەر لەدوای تەواوبونی کارەوە ئەهاتن بۆ بەشداریکردن لە گرتبوونەوە و خۆنیشاندانەکاندا پاشان وردەووردە ئێلەکی زەرد زیادی ئەکرد و بەو شێوەیە بزووتنەوەکە ناونرا بە بزووتنەوەی ئێلەک زەردەکان .
لە 25 ی مانگی سەپتەمبەری ساڵی 2018 دا ، شۆفێرێک بە ناوی ( پریسیلیا لیودۆسکی ) مەزبەتەیەکی لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکردەوە بە مەبەستی کۆکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە ئیمزاکردن و پشتگیری بانگەوازەکەی ، کە تێیدا داوا لە حکوومەت ئەکات نرخی بەنزین دابەزێنێت و هەرزانی کات ، ئەم بانگەوازە هەر زۆر زوو خەڵکێکی زۆر هات بەدەنگیەوە و لەماوەیەکی کورتدا 226 هەزار ئیمزا کۆکرایەوە و پاشان لە ئۆکتۆبەری 2018 دا یەک ملیون ئیمزای تێپەڕاند و لە 10 ی ئۆکتۆبەری هەمان ساڵدا ، شۆفێری بارهەڵگرە گەورەکان وەک ( ئیریک درویت و برینۆ لو ڤێڤر) لەسەر فەیس بووک بانگەوازێکیان بڵاوئەکردەوە و داوایان کرد هەموو پێکەوە بەشداری بکەن لە ( مانگرتنی گشتی نیشتمانی دژی بەرزبوونەوەی سووتەمەنی ) لە 17 ی نۆڤەمبەری 2018 دا ئەم بیرۆکەیە لەلایەن هەندێک لە شۆفێرانیترەوە قۆزرایەوە و بڕیاری داخستنی رێگاوبانیان و فوولکەی شارەکانیان دا لە زۆر لە هەرێمەکانی فەرەنسا .
لە کۆتایی مانگی نۆڤەمبەردا ، ژمارەیەک لە ڤیدوێێ لەسەر تؤڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرایەوە کە تێیدا هەموو چالاکیەکانیان و مانگرتن و خۆنیشاندانەکانیان بڵاوئەکردەوە ، بە ماوەیەکی زۆر کەم 6 ملییون کەس پشتگیری خۆیان دەرخست ، لە ڕاپرسیەکدا کە هەر لەکاتەدا ئەنجامدرابوو ، ٪42 ی فەرەنسیەکان ئامادەیی خۆیان نێشاندا بۆ ئەگەری بەشداریکردنیان لە مانگرتنی گشتی لەسەر ئاستی ووڵات و لە ٪23 ێش لەوانە ئامادەیی خۆیان بە دڵنیاییەوە دەربڕی بۆ بەشداریکردنیان لەو مانگرتنە .
پاشان ئەم بزووتنەوەیە پێوەرەکەی هێدی هێدی گەورە ئەبوو و داواکاریەکانیش ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر ئەبوو ، سەندیکاکانی کرێکاران ئەوانیش لای خۆیانەوە هاتنەدەنگ هاتنە پێشەوە و پشتگیریان بۆ ئەو بزووتنەوەیە خستەڕوو ، درووشمەکان و داواکاریەکانیش بە قەوارەی فراوانبوونی بزووتنەوەکە زیادی ئەکرد ، جگە لە نرخی بەزین ، داوای ( بەرزبونەوەی توانای کڕین ، واتە بەرزکردنەوەی مووچە بەرامبەر بە گرانی بازاڕ و بژێویی ژیان هەروەها هەرزانکردنی نرخی بەنزین و یاسای کۆمەڵایەتی ) ئەکرد .
لە 14 ی نۆڤەمبەردا ، هەزاران ئەندامی ئەم بزوتنەوەیە هەستان بە کۆنتڕۆڵکردنی هەندێک لە فوولکەکان لە باکوور ، 15 ی نۆڤەمبەر هەموو رێگاوبانەکانیان کۆنتڕۆڵکرد و هاتووچۆ بێبەرامبەر کرا ، لە هەندێک شوینیشدا رێگاکانیان کۆنتڕۆڵکرد و بوەهۆی ئەوەی هێواشبونەوەی جوڵەی هاتووچۆی ئۆتۆمۆبیل لە ڕێگاوبانەکاندا بەم شێوەیە هێدی هێدی سۆزی جەماوەریان بەلای خۆیاندا ڕائەکێشا تەنانەت هەندێک لە سەرۆکی شارەوانیەکان پشتگیری خۆیان دەرخست و لە باڵەخانەی شارەوانیەکانیان ئێلەکی زەردیان هەڵئەواسی .
لە پاریس بۆ یەکەم جار ڕۆژی شەممە ی ڕێکەوتی 17 ی نۆڤەمبەر ، ئێلەک زەردەکان گرتبونەوەیەکیان رێکخست و لەهەمانکاتیشدا ژمارەیەک لە فوولکەکانیان کۆنترۆڵکرد ، لەم گرتبونەوەیەدا 287 هەزار و 710 ئێلەک زەرد لە سەرتاسەری فەرەنسا بەشداریانکرد بەڵام هەر لەم ڕۆژەدا ، یەکێک لە ئێلەک زەردەکان کوژرا و 409 برینداربون و 117 یش دەستگیرکران و 73 لەوانە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کرا ، دوابەدوای ئەمە 3 هەزار ئێلەک زەرد لە سەر فوولکەکان بە شەو بەڕۆژ ئەمانەوە .
لە ڕۆژانی دوای ئەوە ، بە دەیان هەزار خۆنیشاندەر لە حاڵەتی ئامادەباشیا مانەوە بۆ خۆئامادەکردن لە خۆنیشاندان و گرتبوونەوە هەرکاتێک پێویست بێت ، پاشان هەموو شەممەیەک لە پاریس و زۆربەی شارەکان خۆنیشاندانەکان بەردەوامبوو بە بەشداری کردنی ژمارەیەکی بەرچاو لە ئێلەک زەردەکان ، ئەوەی جێیباسە بۆ یەکەمجار خوێنکارانی ئامادەییش بەشداریاند کرد لەو خۆنیشاندانانەدا ، هەمووجارێک بەرەوڕوبونەوە و تووندوتیژی لە نێوان خۆنیشاندەران و هێزەئەمنیەکاندا دروست ئەبوو بەو هۆیەوە ژمارەیەک بریندار و گرتنی لێئەکەوتەوە ، تەنها لە رۆژی شەممەی 3 ی دێسەمبەری 2018 دا 700 کەس لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران لە سەرتاسەری فەرەنسادا ، لەوانە 148 یان خوێندکار بوون ، بەبەردەوام ئەم چالاکیانە بە ڤیدۆ ئەگیراو رؤژانە لەسەر تؤڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوئەکرایەوە .
لەلایەکی ترەوە ،رێکخراوی رێبووردنی جیهانی لە ڕاپۆرتێکیدا رەخنە لە حکومەتی فەرەنسا و سەرۆک ماکرۆن ئەگرێت و هۆشیاریان ئەداتێ لەسەر توودو تیژی و زیندانیکردنی خۆنیشاندان لە لایەن پۆلیسەوە هەروەها ئاماژە بە پێشێکردنی مافی خۆنیشاندان ئەدات .
رۆژی 8 ی دێسەمبەر لە چوارچێوەی چالاکیەکانی بزووتنەوەی ئێلەک زەردەکاندا ، دووبارە گرژی و ئاڵۆزیی و تووندوتیژی لە نێوان خۆنیشاندەران و هێزە ئەمنیەکاندا ڕوویدا و 264 بریندار بوون ، هەر لەو رؤژەدا ئەندامێکی کارای بزووتنەوەی ئێلەک زەردەکان ( ژیڕۆم رۆدگییێز ) لە ئەنجامی هێرشی پۆلیسدا چاوێکی لەدەستدا ، هەروەها لەم خۆنیشاندانەدا 2 هەزار ئێلەک زەرد لەلایەن پۆلیسەوە لە هەموو شارەکانی فەرەنسا دەستگیرکران ، 1082 ئیلەک زەرد تەنها لە پاریس دەستگیر کرا و تەنها لە شاری بۆردۆ 32 کەس بریندار بوون و 6 پۆلیسیش بریندار بوو .
خۆنیشاندانەکان لە 17 ی نۆڤەمبەری ساڵی 2018 وە دەستی پێکرد و لە 8/2/2020 بە هۆی هاتنی کۆرۆناوە کۆتایی هات ، لە ماوەی نزیکەی ئەو 2 ساڵە ، ئێلەک زەردەکان بە سەدان خۆنیشاندانیان ئەنجامدا .
لە ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی لومۆندا هاتووە کە لە ماوەی ئەو خۆنیشاندانانەدا لە سەرتا سەری فەرەنسا ، 10 هەزار کەس لە لایەن پۆلیسەوە بانگەشەکراوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە و 3100 سزای یاسایی دراون و 400 کەسیشیان زیندانیکراون ، هەروەها 5300 لەو ئێلەک زەردانە بە دواداچوونی یاساییان بۆ کراوە و 2200 ی تریش بەدواداچوونی یاسایان لەسەر لابراوە .
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەی رۆژنامەی لومۆندا هاتووە ، لە ئەنجامی پێکدادان و تووندو تیژی نێوان پۆلیس و ئێلەک زەردەکاندا 11 ئێلەک زەرد کوژراوە بەدەستی پۆلیس و 2هەزار و 495 ئێلەک زەرد بریندار بووە ، هەر وەها 1944 پۆلیسیش لە ماوەی ئەو خۆنیشاندانەدا برینداربوون .
لومۆند بەردەوامە لە ڕاپۆرتەکەیدا و ئەڵێت ، 10 هەزار و 718 ئێلەک زەرد لەلایەن پۆلیسەوە بە شێوەیەکی کاتی دەستگیرکراون و هەروەها لە سەرەتادا ٪75 ی فەرەنسیەکان پشتگیری بزووتنەوەی ئێلەک زەردەکانیان کردوە و لە کۆتایدا ٪47 لە فەرەنسیەکان پشتگیریان ئەکردن ، هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا هاتوە کە زەرەرووزیانی گشتی لە ئەنجامی ئەو خۆنیشاندانەدا بە 4 ملیون و5 سەد هەزار ئیرۆ هەژمار ئەکرێت و برێتیە لە شکاندنی دووکان و سووتاندنی ئۆتۆمۆبیل و کۆنتڕۆڵکردنی ڕیگاوبان و کردنەوەی ئۆتۆبانەکان بەبێ بەرامبەر .
PUKmedia حەمە عوسمان
لە میدیاکانی فەرەنساوە
لومۆند ، لیبراسییون ، لو پاریزیان ، لو فیگارۆ
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مهڵبهندی دیراساتی یهكێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا دهستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وتهبێژی یهكێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ ههڵبژاردن ئامادهكردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وتهبێژی یهكێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ ههڵبژاردن ئامادهكردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28