له‌فه‌ره‌نساوه هاوار ده‌كه‌ن به‌سه توندوتیژی
کوردستان 07:13 PM - 2021-11-20
له ڕۆژی جیهانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی نۆڤه‌مبه‌ری2021 له‌پاریس و 60 شاری تری فه‌ره‌نسا، خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا.
له‌سه‌ر داوای رێكخراوی فیمینیست ( ئێمه هه‌موومان) و ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی ڕژانه ناو شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌كانی پاریس و شاره‌كانی تر‌و ده‌نگی ناڕه‌زایی خۆیان گه‌یانده سه‌رۆك ماكرۆن كه‌له ساڵی 2017 دا له‌كاتی هه‌ڵمه‌ته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، به‌ڵێنیان دابوو به‌وه‌ی كه تووندوتیژی بۆ سه‌ر ژنان ده‌بێته ئه‌وه‌لیه‌تی چاكسازی له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وه‌ك سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام ئه‌م به‌ڵێنه‌ی ماكرۆن له‌بیركراوه‌و ڕۆژ دوای ڕۆژ توندوتیژی و لێدان و ده‌ستدرێژی جنسی و كوشتن و ته‌نانه‌ت سووتانی ژنان به زیندویه‌تی به‌ده‌ستی هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه له‌هه‌ڵكشاندایه، به‌شداربوانی ئه‌م خۆنیشاندانه هه‌موو پێكه‌وه داوا ده‌كه‌ن ( به‌سه توندوتیژی ) بۆسه‌ر ژنان .
هه‌روه‌ها خۆنیشانده‌ران تووندوتیژی و ده‌ستدرێژی جنسی به‌بیردێننه‌وه كه به‌رده‌وام ده‌كرێت بۆ سه‌ر ژنان و ته‌نانه‌ت بۆسه‌ر منداڵانیش له‌هه‌مانكاتدا ، هاوكات له‌گه‌ڵ رۆژی تووندوتیژی بۆسه‌ر ژنان، ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانی پاراستنی منداڵانیشه .
به‌شداربوه‌یه‌كی ئه‌و خۆنیشاندانه به PUKmedia ی ڕاگه‌یاند،، هه‌موو ساڵێك خۆنیشاندان و ڕیپێوان له پاریس و شاره‌كانی تردا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی به‌شداری ده‌كات له ڕیپێوانێكی جه‌ماوه‌ری فراواندا ئه‌مڕۆ 20 ی نۆڤه‌مبه‌ر له پاریس و شاره‌كانی تردا به سه‌دان هه‌زار كه‌س به‌شداربوون، له‌ساڵی 2019 دا 100 هه‌زار كه‌س به‌شداری ئه‌و خۆنیشاندانه‌یانكردوه، ساڵی 2020 یش به‌هۆی كۆرۆناوه ، خۆنیشاندانه‌كان بۆ پشتگیری له ژنان و دژی توندوتیژی بۆ ژنان رێكنه‌خرا، بۆیه ئه‌مساڵ به‌جۆشوخرۆشێكی به‌هێزه‌وه دووباره هاتینه‌وه ناو شه‌قامه‌كان ،، هه‌روه‌ها وتی كه ده‌مانه‌وێت به سه‌رۆك كۆمار بڵێین كه له‌نێوان به‌ڵێن و جێبه‌جێكردنی به‌ڵێندا جیاوازیه‌كی زۆر به‌دی ده‌كرێت ، ئه‌م ناڕه‌زایی و گازنده‌یانه‌ش له‌كاتێكدایه، فه‌ره‌نسا دوای 5 مانگی تر سه‌رۆكی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت.
سه‌رۆكی رێكخراوی فیمینیستی ماریلی برۆیی ( ئێمه هه‌موومان) له‌پاریس، له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند ، سه‌ره‌رای كه‌مێك كه‌مبوونه‌وه‌ی تووندوتیژی له‌ساڵی 2019 دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه دووباره ده‌ستدرێژی و توندوتیژی بۆ ژنان و منداڵان له هه‌ڵچوندایه.
وتیشی: له فه‌ره‌نسا 220 هه‌زار ژن بونه‌ته قوربانی توندوتیژی له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه ، هه‌روه‌ها هه‌موو ساڵێك له‌فه‌ره‌نسا 94 هه‌زار ژن به‌ره‌وڕووی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه.
له مانگی كانوونی دووهه‌می ساڵی 2020 وه 101 ژن به ده‌ستی هاوسه‌ره‌كانیان یان به‌ده‌ستی هاوسه‌ری پێشوویان دوای جیابوونه‌وه كوژراون، له‌ساڵی 2019 دا 146 ژن به‌هامان شێوه كوژراون .
له‌م خۆپیشاندانه‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خوێندكارانی ئاماده‌یی و خوێندكاری زانكۆ و لاوان و خانه‌واده‌ی قوربانیانی ئه‌و ژنانه‌ی به‌ده‌ستی پیاوان كوژراون ئاماده‌بوون .
PUKmedia حه‌مه عوسمان / فه‌ره‌نسا
س/ میدیاكان
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18