كاریگه‌ری یاریكردن له‌سه‌ر منداڵ
هەمەڕەنگ 06:55 PM - 2021-11-20
یاری و منداڵ دوو دوانه‌ی لێكدانه‌بڕاون، لایه‌نێكی گرنگی قۆناغی منداڵییه، به‌هۆی یاری و یاریكردنه‌وه توانای هزری و جه‌سته‌یی منداڵ گه‌شه‌ده‌كات و كۆنتڕۆڵی جوڵه‌كانی ده‌كات و كه‌سایه‌تی و متمانه‌ی پێ بنیات ده‌نرێت؟ ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌ی گه‌وره‌كان لایه‌نه ماددییه‌كه بێت، ئه‌وا گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی منداڵ یارییه‌كانیه‌تی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته PUKmedia گفتوگۆی كرد له‌گه‌ڵ مامۆستا په‌یام ئیبراهیم، چیرۆك نوسی منداڵان و بۆ PUKmedia وتی.....
یاری به‌به‌شێكی گرنگ و پێویستیه‌كی ژیانی منداڵ داده‌نرێت فه‌یله‌سوفان ده‌ڵێن
كاتێك كه‌منداڵێك ده‌بینێت یاری ده‌كات، ئه‌وه ئه‌وكاته‌یه كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌كانی خۆیدا ده‌كات، تێده‌فكرێت و بیرده‌كاته‌وه منداڵ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نیدا له‌یاریكردنه‌وه ده‌ست به‌گه‌شه ده‌كات یارییه‌كان به‌پێی ته‌مه‌ن و قۆناغی منداڵ ده‌گۆڕێت له‌ته‌مه‌نی ساوایدا یارییه‌كانی منداڵ له‌ده‌ستدان له‌پرچ و ده‌موچاوی دایكیه‌وه ده‌ستپێده‌كات ورده‌ورده ئه‌م پڕۆسه‌یه گه‌شه‌ده‌كات و ده‌سته‌كانی زیاتر به‌كاردێنێت ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌هێز بونی ماسولكه‌كانی ده‌ست و قاچه‌كانی له‌م قۆناغه‌ی ته‌مه‌ندا واباشتره یارییه‌كانی منداڵ نه‌رمو ڕه‌نگاو ڕه‌نگ بن، چونكه له‌وێوه وله‌ڕێگه‌ی یارییه‌وه ده‌ستده‌كات به‌ناسینه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌كان و قه‌باره‌و شێوه‌ی ئه‌وشتانه‌ی كه‌یارییان پێده‌كات له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بونیدا یارییه‌كانیشی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و له‌كاتی ڕۆشتنی بۆ باخچه‌ی منداڵان یاریكردنی له‌ترۆپكدایه بۆیه ئه‌ركی باخچه‌كانی منداڵان زۆر گرانه له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌ویاریانه كه منداڵ فێرده‌كات و په‌روه‌رده‌یی ده‌كات لێره‌وه ئیتر یارییه‌كان به‌گروپ ده‌ست پێده‌كات ئه‌مه‌ش مناڵ فێرده‌كات چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی خێزانه‌كه‌یدا بكات فێری ئه‌وه ده‌بێت
وتیشی: نابێت یارییه‌كان قۆرخ بكات و ته‌نها لای ئه‌و بن له‌ڕێگه‌ی یاریكردنه‌وه ده‌توانین هه‌ستی متمانه به‌خۆبون و ڕاستگۆیی و هه‌ست كردن به‌كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌منداڵدا بچێنین .
بۆنمونه كاتێك یاری چاوبه‌ستنه‌وه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانماندا ده‌كه‌ین له‌و ڕێگه‌یه‌وه فێری ده‌كه‌ین كه كه‌سێكی نابینا چه‌ند پێویستی به‌هاوكارییه وچه‌ند پێویسته ڕێزی بگرین له‌ڕێی یاری ڕۆشتن له‌سه‌ر یه‌ك قاچ هه‌مان هه‌ست له‌منداڵه‌كانمادا دروست ده‌كه‌ین بۆیه په‌یامی یاریكردن زۆر گرنگه یاری به‌شێكی سه‌ره‌كیه له‌ژیانی منداڵ.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بێگومان خێزان ڕۆڵێكی گه‌وره ده‌گێڕێت له‌م نێوه‌نده‌دا به هه‌ڵبژاردنی یاری گونجاوو ئامانجدار كه تیادا منداڵ فێری به‌هایه‌ك بكرێت یاریكردن هۆكارێكی زۆر گرنگه كه دایك وباوك بتوانن كه‌سایه‌تی منداڵه‌كانیانی لێوه بونیاد بنێن چونكه له‌ڕێی یاریكردنه‌وه فێری هه‌ڵبژاردنی شته‌كان ده‌بێت فێری ئارام گرتن ده‌بێت
به‌تایبه‌تی یارییه جه‌سته‌ییه‌كان كه كاریگه‌رییه‌كی زۆرباشی له‌سه‌ر ده‌رونی منداڵ هه‌یه، چونكه منداڵ له‌م قۆناغه‌ی ته‌مه‌نیدا پڕه له‌وزه ده‌توانین له‌ڕێی یاریكردنه‌وه ئه‌م وزه‌یه‌ی به‌كاربێنین و دوری بخه‌ینه‌وه له‌یارییه ئه‌لكترۆنییه‌كان كه‌زیانێكی زۆر له‌جه‌سته‌و ده‌رون و هزری منداڵ ده‌دات.
ده‌توانین له‌ڕێی یارییه جه‌سته‌ی و فكرییه‌كانه‌وه كه‌سایه‌تیه‌كی باش بۆ منداڵه‌كانمان دروست بكه‌ین .
PUKmedia ئاماده‌كردنی/ چنار عزیز
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
05:20 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
02:17 PM - 2024-04-22
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
11:02 AM - 2024-04-22
قوباد تاڵەبانی: پارێزەری ئازادی کاری رۆژنامەگەری دەبین
09:32 AM - 2024-04-22
مەکتەبی سیاسی: لەساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی‌دا پشتیوانی رۆژنامەنوسان دەکەین
07:47 PM - 2024-04-21
زۆرترین خوێنراو
-
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22 -
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
کوردستان 02:17 PM - 2024-04-22 -
سەرۆکایەتی هەرێم رێزلێنان بە PUKMEDIA دەبەخشێت
کوردستان 12:05 PM - 2024-04-22 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-04-22 -
پیرۆزباییەکان بۆ رۆژی رۆژنامەگەری کوردی
کوردستان 10:42 AM - 2024-04-22 -
پێشانگای بزووتنەوەی رۆژنامەگەری ژنان-ی تابان گەرمیانی دەکرێتەوە
کوردستان 09:41 AM - 2024-04-22