}

ئه‌مریكا پلانێك بۆ دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت ئاشكرا ده‌كات

جیهان 04:24 PM - 2021-11-20

ئه‌مریكا بۆ دابه‌زاندنی نرخی سوته‌مه‌نی نه‌وتی یه‌ده‌گ به‌كارده‌هێنێت.

وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ چین و چه‌ند وڵاتێكی تر تاووتوێی به‌كارهێنانی نه‌وتی یه‌ده‌گی خۆیان كردووه‌، وه‌ك رێوشوێنێك بۆ دابه‌زاندنی نرخی سوته‌مه‌نی.

جین ساكی وته‌بێژی كۆشكی سپی له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌ گفتوگۆكان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی نه‌وتی یه‌ده‌گی هاوبه‌شی وڵاتان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، گروپی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باسیان له‌وه‌كردووه‌ كه‌ پێویسته‌  خواستی سوته‌مه‌نی بڕبكرێته‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێك كردووه‌ و گفتوگۆكان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌.

پێشتریش (جۆ بایدن) سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو، پێوسته‌ رێوشوێنی زیاتر بگیرێته‌به‌ر بۆ رێگریكردن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی و نایه‌وێت هاووڵاتیانی ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی پاره‌ی زیاتر خه‌رج بكه‌ن.

ئه‌وه‌شخراوته‌وه‌ڕوو، یه‌كێك له‌ بژارده‌كانی ئیداره‌ی جۆ بایدن، ئه‌وه‌یه‌ به‌نیازه‌ برێكی زیاتر له‌نه‌وتی یه‌ده‌گی ئه‌مریكا به‌كاربهێنێت و هه‌نارده‌كردنیشی رابگرێت تاوه‌كو نرخه‌كان داده‌به‌زن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket