}

قۆناغێكی تری شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران خه‌رجده‌كرێت

عیراق 03:47 PM - 2021-11-20

وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق، خه‌رجكردنی قۆناغێكی تری شایسته‌ی دارایی جوتیارانی بۆ به‌رھه‌می گه‌نمی ساڵی 2021 ڕاگه‌یاند.

عه‌لا جبوری وه‌زیری بازرگانی عیراق ڕایگه‌یاند؛ 99 ملیار دیناری تر بۆ شایسته‌ی دارایی جوتیاران ته‌رخانكراوه‌ و چاوه‌ڕێن وه‌زاره‌تی دارایی پاره‌كه‌، بگوازێته‌وه‌ سه‌ر حسابی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی، به‌ مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی به‌سه‌ر جوتیاراندا.

وتیشی: ھه‌ماھه‌نگییه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی به‌رده‌وامه‌ به‌ مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی بڕێكی تری شایسته‌ی دارایی جوتیاران، بۆ سه‌ر كۆمپانیای دانه‌وێڵه‌، به‌ مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی بڕی شایسته‌ی دارایی جوتیاران بۆ ساڵی 2021.

PUKmedia وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket