}

به‌شه‌خۆراكی چه‌ند توێژێك ده‌بڕدرێت

عیراق 03:10 PM - 2021-11-20

به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، به‌شه‌خۆراكی چه‌ند توێژێك ده‌بڕدرێت.

وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق ڕایگه‌یاند؛ له‌لایه‌ن ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه‌، بڕیارێك له‌ باره‌ی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی ھاووڵاتییانه‌وه‌ ده‌ركراوه‌، به‌ پێی بڕیاره‌كه‌ش چه‌ند توێژێك به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان ده‌بڕدرێت.

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌؛ ئه‌و ھاووڵاتییانه‌ی بۆ زیاتر له‌ سێ مانگ گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان كردووه‌ و ئه‌وانه‌ی ناویان له‌ ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی تۆماركردووه‌ و ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌ندیكاكانی پزیشكان و پزیشكانی ددان و ده‌رمانخانه‌كان ئه‌ندامن به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان پێنادرێت، چونكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ پێویستیان به‌وه‌ نییه‌ حكومه‌ت به‌شه‌خۆراكیان بۆ دابین بكات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ندكراون تا كاتی سزادانه‌كانیان ته‌واو ده‌بێت، به‌شه‌خۆراكه‌كانیان ده‌بڕدرێت.

PUKmedia وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket