}

یه‌كێتی نوسه‌رانی جینۆسایدی كوردستان دامه‌زرا

کوردستان 01:25 PM - 2021-11-19

یه‌كێتی نوسه‌رانی جینۆسایدی كوردستان دامه‌زرا، سالار مه‌حمود به‌ سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌كه‌ ھه‌ڵبژێردرا.

له‌ شاری كه‌ركوك به‌ ئاماده‌بوونی نوسه‌رانی بواری ئه‌نفال و جینۆساید یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نوسه‌رانی جینۆساید به‌ڕێوه‌چوو.

دامه‌زراندنی یه‌كێتی نوسه‌رانی جینۆسایدی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی توانای نوسه‌ران و توێژه‌رانی بواری جینۆساید و ێه‌نفاله‌
رۆژی 18-11-2021، له‌ شاری كه‌ركوك كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نوسه‌رانی جینۆسایدی كوردستان سازكرا. 

ئامانج له‌م یه‌كێتیه‌ بره‌ودانه‌ به‌ بواری نوسین و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ بواری دۆسیه‌كانی جینۆسایدو پێشێلكاری مه‌ترسیداری مافی مرۆڤ.
پرسی جینۆسایدی كوردستان بكاته‌ پرسێكی جیھانی به‌ به‌شداریكردن له‌ كۆنفرانس و كۆنگره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ناوه‌نده‌ زانستی و ئه‌كادیمیه‌كان.
دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نوسه‌رانی جیھانی بواری جینۆساید. ناساندنی جینۆسایدی كوردستان له‌ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌و ئه‌رشیفكردنیان له‌ رێگه‌ی یه‌كێتی نوسه‌رانه‌وه‌.
ھه‌روه‌ھا یه‌كێتی نوسه‌رانی جینۆسایدی كوردستان ساڵانه‌ كۆنفرانسی به‌رفراوان سازبدات به‌به‌شداری نوسه‌ران و لێكۆڵه‌رانی بواری جینۆسایدی جیھانی.
كۆنگره‌ی دامه‌زراندن به‌سه‌ركه‌وتوویی كاره‌كانی ته‌واو كرد. كۆنگره‌ به‌ده‌نگدان ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ھه‌ڵبژارد.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنیش سه‌رۆك و جێگرو سكرتێری ھه‌ڵبژارد.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن
له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج
د فاتیح سه‌نگاوی
سالار مه‌حمود
عه‌لی مه‌حمود
حه‌سۆ ھۆرمی
چنار نامیق
ئیسماعیل حسێن
ھێمن حه‌سیب
ئیبراھیم ھه‌ورامانی
گوڵاڵه‌ عه‌زیز گه‌رمیانی
به‌كر حه‌مه‌ حسێن.
سه‌رۆكی یه‌كێتی نوسه‌رانی جینۆسایدی كوردستان
سالار مه‌حمود
جێگری سه‌رۆك
د فاتیح سه‌نگاوی
سكرتێر
چنار نامیق

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket