}

له‌ هه‌رپڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبووندا ده‌بێت خوێندنگایه‌ك بكرێته‌وه‌

کوردستان 03:02 PM - 2021-11-18

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند؛ مه‌رجی مۆڵه‌تدان به‌ پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون، كردنه‌وه‌ی خوێندنگایه‌.

ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ھه‌رێم له‌ رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌یه‌كی 24 پۆلی له‌ "دیلان سیتی" شاری سلێمانی رایگه‌یاند؛ حكومه‌تی ھه‌رێم بڕیاریداوه‌ 23 خوێندنگا له‌ شاره‌كانی ھه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه‌، زیاتر له‌ 16 ملیار دیناریش بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و خوێندنگانه‌ ته‌رخانكراوه‌.

وتیشی: حكومه‌تی ھه‌رێم و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ده‌سته‌ی وه‌به‌رھێنان بڕیاریانداوه‌، ھیچ مۆڵه‌تێك نه‌درێت به‌ وه‌به‌رھێنه‌ران، ئه‌گه‌ر له‌ ناو پڕۆژه‌كانیان خوێندنگه‌ و پێداویستییه‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كانی تێدا نه‌بێت.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket