}

نانی پیرۆز له‌ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك نمایش ده‌كرێت

ئەدەب و هونەر 02:19 PM - 2021-11-18

به‌ڵگه‌فیلمی "نانی پیرۆز" له‌ ده‌رهێنانی ڕه‌وانشاد"ره‌حیم زه‌بیحی" و له‌ به‌رهه‌مهێنانی "تووره‌ج ئه‌سڵانی"، له‌ به‌شی پێشبڕكێی "سینه‌مای كوردی" له هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك نمایش ده‌‌كرێت.
به‌ڵگه‌فیلمی "نانی پیرۆز" (نان مقدس) Holy Bread دوایین به‌رهه‌می
سینه‌ماكاری كۆچكردووی كورد "ره‌حیم زه‌بیحی"، له‌ به‌رهه‌مهێنانی سینه‌ماكاری
ناوداری كورد "تووره‌ج ئه‌سڵانی" و به‌رهه‌می كۆمپانیای سینه‌مایی "ماد موڤی"
MAAD Movie؛ دوای به‌شداریی فێستیڤاڵه گرینگه جیهانییه‌كان و
به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین خه‌ڵاتی پڕبایخ، له‌ نوێترین و ده‌یه‌مین به‌شداریی
نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا به‌ ئاماده‌بوونی "تووره‌ج ئه‌سڵانی" به‌رهه‌مهێنه‌ر و
"ئیلاهه‌ نه‌وبه‌خت" بڵاوكه‌ره‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م به‌رهه‌مه كوردییه له‌
دوو سانسی جیاوازدا له‌وانه: كاتژمێر 5ی ئێوارێی ڕۆژی پێنجشه‌مه ١٨ی
نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠٢١ و هه‌روه‌ها له‌ كاتژمێر ١١ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی
١٩ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠٢١ له هۆڵی سینه‌مایی ناوه‌ندی "دهۆك مۆڵ" له‌ به‌شی
پێشبڕكێی "سینه‌مای كوردی" له هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی
"دهۆك" نمایش ده‌‌كرێت.

"نانی پیرۆز" له‌‌ لایه‌ن كۆمپانیای "تسویر گستر الهه‌ پارسی" (ئێلی ئیمه‌یج)
Eli Image به‌ به‌رپرسیارییه‌تی خاتوو "ئیلاهه‌ نه‌وبه‌خت" له‌ ئاستی دنیادا
بڵاوده‌بێته‌وه‌.

فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "دهۆك" Duhok كه‌ به‌ یادی "یه‌ڵماز گۆنای"
ده‌رهێنه‌ر ناوداری سینه‌ما و براوه‌ی خه‌ڵاتی چڵه‌ خورمای فێستیڤاڵی
نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "كان"ی فه‌ڕه‌نسا (1982) و به‌ مه‌به‌ستی پردێكی په‌یوه‌ندیی
له‌ نێوان ده‌رهێنه‌ره‌ كورده‌كان و فیلمسازانی سه‌رتاسه‌ری جیهان و هه‌روه‌ها
ئاڵووگۆڕی فه‌رهه‌نگی نێوان نه‌ته‌وه‌ جۆراوجۆركانی دنیا دامه‌زراوه‌؛ هه‌شته‌مین
خولی به نمایشی ٩٤ فیلم له سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له‌
چوارچێوه‌ی فیلمه‌ بڵینده‌ سینه‌ماییه‌كان، كورته‌ فیلم و به‌ڵگه‌فیلمه‌كان له‌
چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له‌وانه‌: به‌شی پێشبڕكێی "سینه‌مای
جیهان"، به‌شی پێشبڕكێی "سینه‌مای كوردی"، به‌شی "ڕوانینێك به‌ سینه‌مای
جیهان"، به‌شی "پانۆڕامای سینه‌مای كوردی"، به‌شی "نمایشی تایبه‌ت" و ... له‌
ڕۆژانی 15 تا 22ی نۆڤه‌مبه‌ری 2021 له‌ هۆڵی "كۆنگره‌"ی زانكۆی دهۆك و
هه‌روه‌ها له هۆڵه‌ سینه‌ماییه‌كانی ناوه‌ندی "دهۆك مۆڵ" له‌ شاری دهۆك له
هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

"نانی پیرۆز" له دوایین به‌شداریی نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا له‌ به‌شی "پێشبڕكێی
سه‌ره‌كی" بیست و چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "دینی ئه‌مڕۆ"
Religion Today له‌ شاری تڕێنتۆ له‌ وڵاتی ئیتاڵیا نمایشكرا و توانی خه‌ڵاتی
باشترین به‌ڵگه‌فیلمی ئه‌م ڕووداوه‌ گرینگه‌ سینه‌ماییه‌ به‌ده‌ستبێنێت.

بیست و چواره‌مین خولی ئه‌م ڕووداوه‌ هونه‌رییه‌ به‌ نمایشی فیلمه‌
سینه‌ماییه‌كان، به‌ڵگه‌فیلم و كورته‌ فیلمه‌كانی سینه‌ماكارانی وڵاتانی
جۆراوجۆری جیهان له‌ ڕۆژانی 22 تا 29ی سێپته‌مبه‌ری 2021 له‌ شاری تڕێنتۆ له‌
وڵاتی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو.

PUKmedia مه‌نسوور جیهانی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket