riklam

فۆتۆگرافێكی كورد ده‌بێته‌ براوه‌ی پێشبڕكێیه‌ك له‌ئێران

ئەدەب و هونەر 11:58 AM - 2021-11-18

له‌ وڵاتی ئێران له‌ڕ‌ێگه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ی (عكاسانی ئازاده‌)وه‌ هه‌فتانه‌ پێشبڕ‌كێ بۆ هه‌ر بوارێكی جیاواز سازده‌كرێت و تێیدا براوه‌كان خه‌ڵات ده‌كرێین.

ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش ناسیح عه‌لی خه‌یات یه‌كێك له‌فۆتۆگرافه‌ره‌ دیاره‌كانی شاری سلێمانی به‌ وێنه‌ی  خانمێكی كورد له‌شاری سلێمانی كه‌جلو سه‌روبه‌سته‌ی كۆنی كوردی به‌ستبوو، بووه‌ براوه‌ی خه‌ڵاتی یه‌كه‌می پێشبڕ‌كێیه‌كه‌.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ ناسیح عه‌لی خه‌یات بۆ PUKmedia وتی: توانیم به‌پۆترێتی ژنێكی كورد به‌كلتوری جوانی شاری سلێمانی له‌پێشبڕ‌كێی عكاسانی ئازاد بۆ خانمه‌ دیزاینی كورد خاتوو نیهایه‌ت ببمه‌ براوه‌ی پێشبڕ‌كێیه‌كه‌كه‌و له‌چه‌ندین پێشبڕ‌كێ تردا به‌ وێنه‌و سروشتی جوانی كورده‌واری به‌شداریمان كردووه‌.

PUKmedia  ڕ‌ێباز حه‌سه‌ن كه‌ڵهوڕ‌یی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket