}

كتێبی شۆفێری سوار ڕه‌وه‌كانی مه‌رگ خرایه‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ران

کوردستان 12:43 PM - 2021-11-17

ئه‌مڕۆ له‌ مه‌راسیمێكیدا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی كتێبی ( شۆفێری سوار ڕه‌وه‌كانی مه‌رگ، شۆفێره‌ نا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان) خرایه‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ران كه‌ وه‌رگێڕانی له‌ زمانی عه‌ره‌بییه‌وه‌ له‌لایه‌ن عه‌قید به‌ختیار محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندن و هۆشیارییه‌وه‌ بۆ كراوه‌. 

مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی عه‌مید فه‌ره‌یدوون عومه‌ر ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ش و هۆبه‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌فسه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی و نووسینگه‌كانی شۆفێری و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ مه‌راسیمه‌كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نووسینگه‌كانی سلێمانی فێركردنی شۆفێری سپۆنسه‌ر كرابوو. 

عه‌قید به‌ختیار محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندن و هۆشیاری سه‌ره‌ڕای ئه‌م كتێبه‌ خاوه‌نی چه‌ندین كتێبی دیكه‌یه‌ له‌ بواری نووسین و وه‌رگێڕاندا كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا خراونه‌ته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ران،  ناوی هه‌ندێك له‌و كتێبانه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌: ( سایكۆلۆژیای شۆفێری و مه‌ترسی رووداوه‌كانی هاتووچۆ، كاریگه‌ری مه‌ی و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌سه‌ ر شۆفێران، هێزی ئیراده‌).

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket