}

شكست به‌هه‌وڵێكی به‌قاچاغبردنی پارچه‌ی شوێنه‌واری ده‌هێنرێت

عیراق 07:01 PM - 2021-11-16

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ی 11ی 2021 رایگه‌یاند: ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا له‌ڕێگه‌ی كاری هه‌واڵگرییه‌وه‌ توانیویانه‌ شكست به‌هه‌وڵێك بده‌ن بۆ به‌قاچاغبردنی ژماره‌یه‌ك پارچه‌ی شوێنه‌واری و هه‌روه‌ها دوو تۆمه‌تباریشیان له‌سه‌ر له‌سه‌ر چه‌ند كێشه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌ستگیركردووه‌.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی له‌و باره‌یه‌وه‌ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌: كه‌رته‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا/ باره‌گای پێشكه‌وتوو- ره‌سافه‌ به‌رده‌وامن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری ئه‌وه‌ش له‌پێناو پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووشه‌: له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هێزێكی لیوای (44)ی پیاده‌ توانییان تۆمه‌تبارێك به‌تاوانی بازرگانیكردن به‌ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیربكه‌ن و بڕێك ماده‌ی هۆشه‌به‌ریشی پێگیراوه‌ دوای نانه‌وه‌ی بۆسه‌یه‌كی به‌هێز له‌لایه‌ن هێزه‌كانیان له‌ ناوچه‌ی حسێنیه‌ له‌باكووری رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا.

هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هێزه‌كانی فیرقه‌ی یه‌كی پۆلیسی فیدڕاڵ له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری ووردو هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری و ئاسایشی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا دوای به‌دواداچوون و چاودێریكردنیان توانییان دوو تۆمه‌تبار له‌ناوچه‌ی ره‌سافه‌ ده‌ستگیربكه‌ن مه‌به‌ستیان به‌قاچاغبردنی ژماره‌یه‌ك شوێنه‌وار بوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ژماره‌یه‌ك پارچه‌ ده‌ستنووسی شوێنه‌وارییان پێگیراوه‌.

هه‌ر له‌میانی پرۆسه‌ی گه‌ڕان و پشكنینه‌كاندا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیویانه‌ دوو تۆمه‌تبار به‌كاری دزی وساخته‌كاری ده‌ستگیربكه‌ن، هه‌روه‌ها 64 كه‌سیشیان به‌تۆمه‌تی سه‌رپێچیكردن له‌مه‌رجه‌كانی مانه‌وه‌ ده‌ستگیركردووه‌، توانراویشه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا بگیرێت.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه‌ به‌پێی یاسا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان و ماده‌ ده‌ستبه‌سه‌رگیراوه‌كان ره‌وانه‌ی دادگا كراوه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی شانه‌ی ئه‌منیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket