}

وه‌زیری خوێندنی باڵا: ریفۆرمه‌كانمان بۆ پێشخستنی ئاستی زانستییه‌

کوردستان 06:38 PM - 2021-11-16

وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: سێكته‌ری خوێندنی باڵا یه‌كێكه‌ له‌ سێكته‌ره‌ گرنگه‌كانی كوردستان و وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین، به‌ پشتیوانی هه‌مولایه‌ك له‌م ڕیفۆرم و چاكسازییه‌ی ده‌ستمان پێكردوه‌ قۆناغ به‌ قۆناغ هه‌نگاو ده‌نێین بۆ پێشخستنی ئاستی زانستی به‌و توانا مرۆییانه‌ی له‌ به‌رده‌سته‌ په‌ره‌ی زیاتر به‌ ڕیفۆرمی خوێندنی باڵای كوردستان ده‌ده‌ین.

ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د. ئارام محه‌مه‌د قادر له‌ میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ لۆرا مه‌یسن ڕێكخه‌ری گشتی كاروباره‌كانی ڕێكخراوی ئایرێكس له‌ عیراق هات، كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی 16-11-2021، له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ دیداره‌كه‌دا، كه‌ بریكاری وه‌زاره‌ت و ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبون، لۆرا كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی كاروچالاكیه‌كانی داهاتووی ڕێكخراوه‌كه‌یان و پلانی كاری داهاتوویان پێشكه‌ش به‌ وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد و، تیشكیشی خسته‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌ و پلانانه‌ی كه‌ بڕیاره‌ له‌ داهاتوو له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی بده‌ن له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و كارانه‌ی له‌ڕێگه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا به‌هاوبه‌شی له‌نێوان زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا.

له‌ به‌رامبه‌ردا، د. ئارام محه‌مه‌د قادر دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستخۆشی له‌و كاروچالاكییانه‌ كرد، كه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵانی ڕابردو له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیانداوه‌، وتیشی: له‌ سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێم سه‌نته‌ری cdc هه‌ن بۆ ئه‌مه‌ چاوه‌ڕوانی هاوكاری ئێوه‌ین بۆ دۆینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ ده‌رچووان، هاوكات داوای كرد كه‌ ئایرێكس هاوكار بێت بۆ ئه‌نجامدانی ڕوپێوی بازاڕی كاری كوردستان، جه‌ختیشی له‌ پشتیوانی ئایرێكس كرده‌وه‌ بۆ هاوكاری كردنی وه‌زاره‌ت و بایه‌خدان به‌خوێندنی پیشه‌یی و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌گرنگی زانی هاوكاربن بۆ سود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زمونی وڵاتی ئه‌مریكا.  

وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی وتیشی: به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر سێنته‌ره‌كانی به‌كارخستن له‌لای ئێمه‌ گرنگه‌، چونكه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر له‌ نێوان وه‌رگرتنی خوێندكاران و سێنته‌ره‌كانی به‌كارخستن هه‌یه‌، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: كاره‌كانتان له‌ماوه‌ی ڕابردو بۆ ئێمه‌ جێگه‌ی دڵخۆشیه‌، كار ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندی نێوان بازاڕی كاری كوردستان و زانكۆ و دامه‌زراوه‌كانمان به‌هێز بكه‌ین و، به‌پێی پێداویستیه‌كانی بازاڕی كوردستان پسپۆڕی به‌رهه‌م بێنین.

له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌دا په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان و ئاستی گه‌شه‌سه‌ندنی پرۆگرام و به‌رنامه‌كانی نێوان هه‌ردولا گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كراو تاوتوێكران.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket