riklam

دواكه‌وتنی كرێكانیان كرێكارانی هه‌ولێری هێنایه‌ ده‌نگ

کوردستان 10:51 AM - 2021-11-16

به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی كرێكانیان، كرێكارانی باركردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیانی هه‌ولێر گردبونه‌وه‌.

كرێكارانی باركردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیانی هه‌ولێر له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵگای كۆگاكانی هه‌ولێری به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی و كه‌لوپه‌لی خۆراك گردبونه‌وه‌.

ئه‌و كرێكارانه‌ ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كرد، زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌یه‌ كرێی كاره‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی 100 كرێكار ده‌بێت.

وتیشیان: به‌شێكیان باری داراییان خراپه‌ و زۆربه‌یان ژیان و گوزه‌رانیان له‌سه‌ر كرێكاریه‌ كه‌ بۆهه‌ر ته‌نێك بڕ‌ی 2250 دینار وه‌رده‌گرن، له‌كاتێكدا ئه‌و پاره‌یان پێنه‌درێت هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی تری داهاتیان نیه‌ .
داواشیان كرد، ئه‌و بریكاره‌ی كاری بۆ ده‌كه‌ن له‌كاتی خۆی كرێی كاره‌كه‌یان پێبدات .

PUKmedia سه‌رباز محه‌مه‌د / هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket