riklam

كتێبێكی سەرۆك مام جەلال بڵاودەكرێتەوە

کتێب 12:43 PM - 2021-11-14

بەرەی نیشتمانیی یەكگرتوو زەروورەتەكەی، سروشتەكەی، ئامانج و پێداویستییەكانی

لە دووتویی 272 لاپەڕەدا كتێبی بەرەی نیشتمانیی یەكگرتوو زەروورەتەكەی، سروشتەكەی، ئامانج و پێداویستییەكان لە نووسینی سەرۆك مام جەلال چاپ و بڵاوكرایەوە.

سەرۆك مام جەلال ئەم توێژینەوە شیكارییە تیۆرییەی لەبارەی بەرەی نیشتمانیی یەكگرتوو لە ساڵی 1971- 1972 دا لە تاراوگە لە وڵاتی سوریا بە عەرەبی نووسیوە.

توێژینەوەكە لەكاتی خۆیدا و لە نێوان ساڵانی 1972-1973 بە زەنجیرە لە گۆڤاری (الهدف) ی هەفتانە بڵاوكرایەوە كە زمانحاڵی ( بەرەی میللی بۆ ڕزگاری فەلەستین بوو) كە لە ساڵی 1969 دامەزرابوو و غەسان كەنەفانی سەرنووسەری بوو. دواتر توێژینەوەكە لە ساڵی 1973دا لە بەیروت بە هەمان ناونیشانەوە لە كتێبێكی سەربەخۆدا چاپ و بڵاوكرایەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بكرێت كە كتێبەكە قەدەغە بوو بێتە عیراقەوە، بەهۆی لێكدانەوە و بۆچوونە ڕادیكاڵییە شۆڕشگێڕانەییەكانی و دژایەتیكردنی ڕاشكاوانەی هەموو شێوەكانی ڕژێمە ستەمگەرە نادیموكراسییەكان وجاڕدانی بۆ دیموكراسیی میللی و سۆسیالیزمی زانستی، لەبەر ئەوە ئەندامانێك لە كۆمەڵەی ماركسی – لینینی لە كوردستانی ژێر دەسەڵاتی عیراق ناچار بوون ژمارە بە ژمارە لە گۆڤاری الهدفەوە بابەتەكەی لەبەر بگرنەوە و زۆرجار بە دەست بینووسنەوە.

كتێبەكە بە زمانی عەرەبی نووسراوە و ئەكبەر حەسەن كردوویەتی بە كوردی و نەجمەدین فەقێ عەبدوڵڵا پێداچۆتەوە و پێشەكی بۆ نووسیوە و لەلایەن چاپخانەی میدیا گرافیك چاپ كراوە. 

ئەو كتێبە بەو واتا و لێكدانەوەیە، تاقیكردنەوەیەكی شیكارییانەی دەگمەنە بۆ چۆنێتی بەكارهێنانی تیۆرییانە و پراكتیكیانەی یاسای یەكێتی و ململانێی دژەكان بۆ شیكردنەوەی بونیادی كۆمەڵایەتی و ململانێی چینەكان و دیاریكردنی ئامانجە تاكتیكی و ستراتیژییەكان و پێداویستییەكان و میكانیزمەكانی خەبات بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە. 

كتێبەكە لە چوار بەش پێكهاتووە، بەشی یەكەم بۆ پێویستی بەرەی نیشتمانیی بەشی دووەم بۆ سروشتی بەرەی نیشتمانیی پێشكەوتنخوازی یەكگرتوو، بەشی سێیەم بۆ ئامانجەكانی بەرەی نیشتمانیی پێشكەوتنخوازی یەكگرتوو و بەشی چوارەم بۆ پێداویستییەكانی بەرەی نیشتمانیی پێشكەوتنخوازی یەكگرتوو تەرخان كراوە. 

كتێبە لەتیراژی دوو هەزار دانە و بە نرخی 4000 دینار چاپ و بڵاوكراوتەوە. 

PUKmedia 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket