riklam

شوان عەتووف بە 4 فیلم بەشداریی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆك دەكات

ئەدەب و هونەر 11:16 PM - 2021-11-13

     سینەماكاری كورد "شوان عەتووف" لەرێی چوار فیلمی سینەماییەوە بەشداریی لە بەشە جۆراوجۆرەكانی ‌هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆك"
    دەكات.
    سینەماكاری كورد "شوان عەتووف" لەرێی چوار فیلمی سینەمایی لەوانه: فیلمی سینەمایی "09" Zero Nine لە دەرهێنانی "بەختیار فەتاح" لە بەشی  "پانۆراما"، فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam لە دەرهێنانی "شەوكەت ئەمین كوركی" وەكوو فیلمی كردنەوەی فێستیڤاڵ، فیلمی سینەمایی "بێنیشتمان"   Landless لە دەرهێنانی "توورج ئەسڵانی" لە بەشی "پێشبركێی‌ سەرەكی" و هەروەها فیلمی سینەمایی "خاكی پیس" Dirty Landls لە دەرهێنانی "ئاڵا هۆشیار" لە بەشی "پێشبركێی سەرەكی" بەشداریی له هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی   نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆك" Duhok دەكات.

هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆك" لە چەندین بەشی پێشبڕكێی و دەرەوەی پێشبڕكێی لەوانە: بەشی پێشبڕكێی "سینەمای جیهان"،

بەشی پێشبڕكێی "سینەمای كوردی"، بەشی "ڕوانینێك بە سینەمای جیهان"، بەشی  "پانۆڕامای سینەمای كوردی"، بەشی "نمایشی تایبەت" و ... لە ڕۆژانی 15 تا   22ی نۆڤەمبەری 2021 لە هۆڵی "كۆنگرە"ی زانكۆی دهۆك و هەروەها له هۆڵە  سینەماییەكانی ناوەندی "مازی مۆڵ" لە شاری دهۆك لە هەرێمی كوردستان
    بەڕێوەدەچێت.

    ئەمە سێهەمین بەشداریی شوان عەتووفە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی    "دهۆك" و ئەم خولەش بەشدارە وەكوو یەكێك لە چالاكترین سینەماكارانی   باشووری كوردستان.

    شایەنی باسە ئەم بەشدارییەی "شوان عەتووف" لە فێستیڤاڵی "دهۆك"، پاش  تەواو كردنی پرۆگرامی "كورد ئەكتەر" Kurd Actor دێت كە تەرخان كرابوو بۆ
دۆزینەوەی ووزە شاراوەكانی نواندن لە كوردستان كە "شوان عەتووف" خاوەن بیرۆكەی ئەم هەنگاوه گرینگه بوو.

    ئەم بەرنامەیه بینەرێكی زۆریی بۆ لای خۆی ڕاكێشا و لە ساڵی 2021 لەسەر  شاشەكانی كەناڵی "ئێن ئارتی دوو" NRT 2 بۆ یەكەم جار بوو لە عێراق وناوچەكە‌دا لەم جۆرە بەرنامەیە لە بواریی نواندندا ئەنجام بدرێت وگەنجانی بەهرەمەند، تواناكانی خۆیان به باشترین شێوە خستەڕوو. ‌

PUKmedia تایبەت 
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket