}

سلێمانی..خانوو شوێنە مێژوویی و دێریینەكانی لەناوچون دەپارێزرێن

کوردستان 01:16 PM - 2021-11-11

قائیمقامیەتی سلێمانی لە رێگەی لیژنەی پاراستنی شوێنە مێژووی و كەلەپورییەكان لە چەند ساڵی رابروودا ھەنگاوی گەورەی ناوە بۆ پاراستنی خانوو شوێنە دێرینەكانی شارەكەو قائیمقامی سلێمانیش دەڵێت: پاراستنی شوێنە دێرینەكان پاراستنی مێژووی شاستانی سلێمانی و خەڵكەكەیەتی و لەم رووەوە ھەموو ھەنگاوێكی پێویستیان ناوە، بەئامانجی پارێزگاریكردن لە شوێنە مێژووی و كەلەپورییەكانی شارەكە.
 ئەمڕۆ 11ی 11ی 2021 لەدیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ نوێنەرو بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەكان كۆبووە. 
لەبارەی ھەوڵەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆپاراستنی شوێنە مێژووی و كەلەپورییەكان قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: لەساڵی 2019 لەڕێگەی لیژنەی پاراستنی شوێنە مێژووی و كەلەپورییەكان بەھاوكاری زانكۆی سلێمانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان ھەنگاوی گەورەو گرنگیان ناوە بۆ پاراستنی ھەموو خانوو شوێنە دێرینەكانی شارەكە و ئەو ٧ گەڕەكە مێژووییەی كە بوون بە بەشێكی زیندووی مێژووی شارستانی سلێمانی و خەڵكەكەی.
 ئاوات محەمەد وتیشی: لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا لیژنەكە 3 ھەزار و 333 سەردانیان كردووە بۆ گەڕەك و شوێنە دێرینەكانی سلێمانی و لە ئەنجامی بەدواداچونەكانیان بەھۆی پابەند نەبوون و سەرپێچی بەپاراستنی ئەو شوێنانە 225 شوێن سزاردراون و 113 شوێنیش رووبەڕووی دادگا كراونەتەوە.
قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند: بۆ پاراستنی سێمای مێژووی و شارستانی شوێنە دێرینەكانی شارەكە ئەو خانوو شوێنە دێرینانەی كە خاوەنەكانیان دەیانەوێت نوێی بكەنەوە پێویستە لەژێر چاودێری فەرمانگەكان و لەسەر شێوازە دێرین و مێژووییەكەی نوێبكرێتەوە بۆ ئەوەی رێگری تەواو بكرێت لە تێكدان و زیانگەیاندن بە سروشت و سیمای دێرینی ھەموو ئەو شوێنە مێژووییانە.
PUKmedia جەمال سەرگەتی فۆتۆ: شاد ئیبراهیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket