riklam

ئەزموون لەفێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەكانی فیلمی هۆڵەندا و بەریتانیادا

ئەدەب و هونەر 09:14 AM - 2021-11-11

فیلمی سینەمایی ئەزموون لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد شەوكەت ئەمین كوركی لە شازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی لیدێن لە هۆڵەندا و سی و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی لیدز لە بەریتانیا باوەڕپێكراوی ئاكادیمیای ئۆسكار بەشدارە.

فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam چوارەمین فیلمی بڵندی سینەماكاری كورد شەوكەت ئەمین كوركی، لە بەرهەمهێنانی مەمەد ئەكتاش، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛ لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی نمایشی "فیلمە بڵیندە سینەماییەكان" لە شازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "لیدێن" Leiden لە وڵاتی هۆڵەندا نمایشكرا و لە درێژەدا ئامادەبوونە جیهانییەكانیدا لە سی و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "لیدز" Leeds لە وڵاتی بەریتانیا باوەڕپێكراوی ئاكادیمیای ئۆسكار بەشدارە.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "لیدێن" LIFF كە ساڵی 2006 دامەزراوە، بە یەكێك لە فێستیڤاڵە فیلمە پێشڕەوەكان لە هۆڵەندا دێتەئەمار و فیلم گەلێك نمایش دەكات كە تیایدا سنووری نێوان سینەمای ئەم وڵاتە و ڕەوتی سەرەكی سینەما لە سەرتاسەری جیهان بخاتە بەر لێكۆڵینەوە.

شازدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "لیدێن" بە نمایشی زیاتر لە 100 فیلم لە دەرهێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە بەشەكانی وەكوو، نمایشی "فیلمە بڵیندە سینەماییەكان"، بەشی "پێشبڕكێی كورتە فیلم"، بەشی "دەرەوەی پێشبڕكێی كورتە فیلم"، بەشی "گێژكردن" BONKERS و لە رۆژانی 28ی ئۆكتۆبەر تا 7ی نۆڤەمبەری 2021 لە وڵاتی هۆڵەندا بەڕێوەچوو.

ئەزموون لە درێژەی بەشدارییە جیهانییەكانی خۆیدا لە سی و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "لیدز" Leeds لە وڵاتی بەریتانیا و باوەڕپێكراوی ئاكادیمیای ئۆسكار بەشدارە و لە یەكەمین نمایشی خۆیدا لە كاتژمێر 5:45ی ئێوارێی ڕۆژی دووشەمە 8ی نۆڤەمبەری 2021 نمایشكرا و لە درێژەدا لە كاتژمێر 4:15ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەمە 10ی نۆڤەمبەری 2021 و هەروەها لە كاتژمێر 1:15ی نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەمە 11ی نۆڤەمبەری 2021 لە شاری لیدز، دەچێتە سەر پەردەی سینەماكان.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "لیدز" LIFF لە لایەن ئەنجوومەنی شاری لیدز و ڕێكخراوەی فیلمی بەریتانیا و بە نمایشی كۆمەڵێك بەرهەم لە سینەماكارانی وڵاتانی دنیا لە ڕۆژانی 3 تا 18ی نۆڤەمبەری 2021 لە شاری لیدز لە وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت.

ئەم فێستیڤاڵە، یەكێكە لە گەورەترین ڕووداوە سینەماییەكان لە بەریتانیا دێتەئەژمار كە دوای فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "لەندەن"، گرینگترین فێستیڤاڵی ئەم وڵاتەیە. لەم فێستیڤاڵەدا كۆمەڵێك بەرهەم لە فیلمسازە بەهرەمەندە نوێیەكان، داهێنەرەكان و بەرچاوەكان و هەروەها ئەو فیلمانەی كە تا ئێستا لە بەریتانیا نمایش نەكارون، هەڵدەبژێرێت و بە نمایش كردنی ژانڕە جۆراوجۆرەكان لەوانە: خەیاڵاویی، بەڵگەفیلم و ئەنیمەیشن، بەشێكی كاریگەر و بایەخداری هەبووە لە ناساندنی بەهرەمەندانی پیشەی فیلم و سینەما.

ئەزموون بەرهەمی كۆمپانیای "میتۆس فیلم"ی بەڕلین و كۆمپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانی كە بە پاڵپشتی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرهەمهاتووە و لە لایەن كۆمپانیای ئەڵمانی "ئاڕت هوود" ArtHood لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە.

PUKmedia مەنسوور جیهانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket