riklam

كۆیە.. فێستیڤاڵی هونەرمەندی گەل تایەر تۆفیق بەڕێوەچوو

کوردستان 10:03 PM - 2021-11-10

سەرۆكایەتی زانكۆی كۆیە بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری-تیپی باواجی كۆیه،‌ لە هۆڵی سەرۆكایەتی زانكۆ فێستیڤاڵی هونەرمەندی گەل تایەر تۆفیق یان سازكرد.

 فێستیڤاڵەكە رۆژانی 9-10/11/2021، بەردەوام بوو كە رۆژی یەكەم بریتی بوو لە ئامادەكاری هونەرمەندان و میوزیك ژەنیارەكان، لە رۆژی دووەمیشدا بە ئامادەبوونی كۆمەڵێك رۆشنبیر و شاعیر و نووسەر و مامۆستای زانكۆ و لێپرسراوانی حكومی، یادی رۆژی هونەر و یادی 34 ساڵەی كۆچی دوایی هونەرمەند تایەر تۆفیق كرایەوە.

هاوكات خەڵات و دیاری بەسەر 10 هونەرمەندی دیاری كوردستاندا دابەشكرا، هەروەها پیشانگایەكی فۆتۆگرافی بۆ سەرجەم وێنەكانی تایەر تۆفیق نمایشكرا.

جێی ئاماژەیە بڕگەی كۆتایی چالاكییەكە بریتی بوو لەكۆنسێرتی هونەری موزیك و گۆرانی بەبەشداری هونەرمەندان (ئەزێتا لوقمان، هۆشمەند زاهیر، هەڵدێر محێدین، شێروان سلێمان، رێبین جەمال، كارمەند رەواندزی.

PUKmedia كاروان نازم-كۆیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket