}

هه‌ڵه‌بجه‌.. كتێبی به‌هاری فه‌لسه‌فه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌

کتێب 05:03 PM - 2021-11-10

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌هۆڵی ڕۆشنبیری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ مه‌ڕاسیمێكدا به‌ئاماده‌بونی نوسه‌ران وڕۆشنبیران كتێبی به‌هاری فه‌لسه‌فه‌ بڵاوكرایه‌وه‌.

عبدلڕه‌حمان به‌ده‌وی نوسه‌ری كتێبه‌كه‌یه‌و له‌لایه‌ن  ئیبراهیم حاجی وه‌رگێڕانی بۆكراوه‌ و نوسه‌رو لێكۆڵه‌ر مه‌سعود بابایی خوێندنه‌وه‌ی بۆ كردوه‌.

له‌ باره‌ی كتێبه‌كه‌شه‌وه‌ ئیبراهیم حاجی وه‌رگێڕی كتێبه‌ كه‌ به‌ PUKmedia وت: بایه‌خی ئه‌م كتێبه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ نوسه‌ر عبدلڕه‌حمان به‌ده‌وی له‌ دوای ئه‌رستۆو فارابی به‌مامۆستای سێیه‌م داده‌نرێت له‌ بواری فه‌لسه‌فه‌داو ئه‌م كتێبه‌ ده‌سپێكێكی باشه‌ بۆ مێژووی فه‌لسه‌فه‌و خودی فه‌لسه‌فه‌ش هه‌روه‌ها بردنی خوێنه‌ره‌ بۆ سه‌ره‌تاكانی فه‌لسه‌فه‌.

PUKmedia هه‌ورامان جه‌لال 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket