}

کتێبخانه‌یه‌ك له‌ناحیه‌ی سێگردكان كرایه‌وه‌

کوردستان 09:19 PM - 2021-11-09

له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا و به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حزبی و حكومی و سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی و بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری مامۆستا عه‌بدولكه‌ریم قادری وه‌ك وه‌فاداریه‌ك بۆ مامۆستای كۆچكردوو كه‌ له‌لایه‌ن  ئاماده‌یی سێگردكانه‌وه‌ ڕێكخرابوو كتێبخانه‌ی مامۆستا عه‌بدولكه‌ریم له‌ناو خوێندنگه‌كه‌ كرایه‌وه‌.

له‌وتارێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ ڕۆڵ و دڵسۆزی و خزمه‌ته‌كانی مامۆستا عه‌بدولكه‌ریمی كۆچكردووی به‌رزنرخاند و به‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی ده‌ره‌وشاوه‌و پڕشنگداری پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردنی له‌ قه‌ڵه‌مدا كه‌ به‌زیندووی ده‌مێنته‌وه‌ و جێگه‌ی شانازیه‌ بۆ حكومه‌ت و بنه‌ماڵه‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌یان.

سه‌رپه‌رشتیارانی كتێبخانه‌كه‌ش كردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌نده‌یان به‌ گرنگ زانی و ڕایانگه‌یاند بۆ داهاتوی خوێنكاران ئه‌و سه‌رچاوه‌ كتێب و په‌رتوكانی كه‌ لێره‌ داندراون ده‌بێته‌  پاڵپشتیه‌كی به‌هێز  بۆ خوێنكاران و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری لای خوێنكاران. 

ڕاشیانگه‌یاند: كتێبخانه‌كه‌ سه‌دان سه‌رچاوه‌و كتێبی جۆراوجۆر له‌خۆ ده‌گرێت و پێشوازیش له‌ هه‌ركه‌سێك ده‌كه‌ن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كتێبخانه‌كه‌یان هاوكاریان بكه‌ن به‌ پێشكه‌شكردنی كتێب.
PUKmedia کاروان نازم - كۆیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket