riklam

مۆزەخانەی چاپ لە سلێمانی كرایەوە

ئەدەب و هونەر 11:53 AM - 2021-11-09

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 9-11-2021، لە ناو بنكەی ژین مۆزەخانەی چاپ لە سلێمانی كرایەوە.

لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ PUKmedia مامۆستا سدیق ساڵح ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بنكەی ژین رایگەیاند : مۆزەخانەكە پێكهاتووە لە چەند پارچەیەكی چاپخانە و مەكینە و مقەست و ئامێری چاپ و دەركردنی رۆژنامە لە سەدەی بیستدا.
وتیشی: هەموو پارچەكانی ئەڵمانین و پیرەمێردی نەمر لە ساڵانی سییەكاندا كاری پێكردوون.

بنكەی ژین ساڵی 2004 لەلایەن  شارەزایانی بواری ئەرشیف و بەڵگەنامەوە دامەزرێندراوە و ژمارەیەكی زۆر وێنە و بەڵگە و رۆژنامە و گۆڤاری پاراستووە لە لەناوچوون.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket