riklam

یەكێتی مامۆستایان:مەترسی لەسەر داخستنی خوێندنگاكان نیە

کوردستان 10:17 PM - 2021-11-08

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان رایدەگەیەنێت: رێژەی توشبوو بەڤایرۆسی كۆڕۆنا بەوشێوەیە نیە ببێتە هۆی داخستنی ناوەندەكانی خوێندن، مامۆستایایەكی زانكۆش ئاماژە بەوەدەكات كۆڕۆنا بۆتە واقع و  پێویستە خۆمان لەگەڵ بگونجێنین. 

عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە PUKmediaی راگەیاند: ئەمساڵ تاڕادەیەكی باش پابەندبوون بەڕێكارەكانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی كۆڕۆنا هەیەو بەستنی ماسك و وەرگرتنی ڤاكسین لەلایەن مامۆستایانەوە جێبەجێدەكرێ.
وتیشی:بەگوێرەی بەدواداچونەكانی ئێمەو هەڵسەنگاندنی لایەنی تەندروستی، دەردەكەوێت كە ئەمساڵ پێچەوانەی دووساڵی رابردوو  پڕۆسەی خوێندن بەردەوام دەبێت و تاكو ئێستا هیچ مەترسیەك نیە لەسەر داخستنی خوێندنگاكان.
لەلایەن خۆیەوە د.نادر نانەكەلی مامۆستای زانكۆبە PUKmedia رایگەیاند: ڤایرۆسی كۆڕۆنا تاڕادەیەك بۆتە نەخۆشیەكی درێژ خایەن و پێویستە خۆمان لەگەڵی بگونجێنین، بەتایبەتی لەناوەندەكانی خوێندن، چونكە ناكرێ  هاوشێوەی ساڵانی رابردوو پڕۆسەی خوێندن بووەستێت و توشی ئاستەنگ و گرفتی دیكە بێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: راستە هاووڵاتیان و مامۆستایان  پابەندی رێكارەكانی خۆپارێزین، بەڵام بۆ ئەوەی كاریگەری ئەو رێنماییانە باشترو بەردەوام بێت، پێویستە بڕیاری ناچاری هەبێت، لەڕووی وەرگرتنی ڤاكسین و بەستنی ماسك، تا سزای ماددی و بڕینی موچەكەیان.
PUKmedia  تەها عەبدوڵڵا

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket