riklam

شارەزوور.. وەرزی دورستکردنی ڕوبەهەنار

کوردستان 02:17 PM - 2021-11-08

هەموو ساڵێک لە مانگی 11 خاوەن باخەکانی شارەزوور دەست دەکەن لێ کردنەوەی بەرهەمی هەنار، خاوەن باخەکان بەرهەمی کۆدەکەنەوە هەنارەکە دەبەنە عەلوەی سلێمانی و لەوێشەوە دەبرێتە بازارەکان.

خاوەن باخەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن بەرهەمی ئەسالی هەنار وەک پێویست نییە و جیاوازە لە ساڵانی رابردوو.

دەشڵێن، لەبازارەکانیش بەرهەمی هەنارد وەک پێویست پارە ناکات و نافرۆشرێت.

بەشێکی هاوڵاتیانیش لەناو ماڵەکانی خۆیاندا هەنار دەکەن بە ڕۆبە هەنار.

هەناری ترش زیاتر لەلایەن هاوڵاتیانەوە خواشتێکی زۆری لەسەرە بۆئەوەی بکرێتە ڕۆبەهەنار.

ڕۆبە هەناریش بەم شێوەیە دروست دەکرێت، سەرەتا هەنارەکە دادەتەکێنرێت و دواتر دەکرێت بە ئاوی هەنار و پاشان دەخرێتە سەر ئاگر بۆماوەیەکی زۆر تاوەکو ئاوی هەنارەکە خەست دەبێتەوە، پاشان دەخرێتە دەبە، بەشێکی ئەو ڕۆبەهەنارە لەلایەن خاوەن باخەکانەوە ئەویش وەک هەنارەکە دەفرۆشرێت، بەڵام بەشێکیان بۆ خواردنی خۆیان هەڵی دەگرن.

خواردنی ڕۆبە هەنار تام و جێژێکی زۆر هەیە و هاوڵاتیان دەیکەنە ناو برنج و بەشێکی هاوڵاتیانیش لەگڵ ماسی دەیخۆن و هەندێک هەوڵاتیایش دەیکاتە ناو زەڵاتەوە.

 

PUKmedia جەمال سەرگەتی
فۆتۆ: شاد ئیبراهیم 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket