}

ئاگادارییه‌ك بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌خوێندنی كوردی بخوێنن

ی ن ک 06:25 PM - 2021-11-07

ناوه‌ندی ڕێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانی حه‌مرین خوێندكارانی خوێندنی كوردی ده‌رچووی خولی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگیرێن و فۆڕمی هه‌رێم پڕ بكه‌نه‌وه‌ سه‌ردانمان بكه‌ن.

ڕاشیانگه‌یاندوه‌، له‌پێناو ئاسانكاری بۆ خوێندكاره‌ ئازیزه‌كانمان سبه‌ی دووشه‌مه‌ له‌سه‌عات 8 ی به‌یانی تا 12 ی نیوه‌ڕۆ سه‌ردانی ناوه‌ندی ڕێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانی حه‌مرین بكه‌ن بۆ تۆماركردنی ناوه‌كانیان به‌ مه‌به‌ستی هێنانی فۆڕمه‌كه‌ بۆ قه‌زای خورماتوو، هه‌ر خوێندكارێك پێویسته‌ ناسنامه‌ و كارتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت.

PUKmedia عه‌داله‌ت میعاد / خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket