riklam

هه‌واڵی كۆچی دوایی ژنه‌ هونه‌رمه‌ندێكی عیراق ره‌تده‌كرێته‌وه‌

جیهان 04:08 PM - 2021-11-06

سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عیراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6ی 11ی 2021 جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی ناسراوی عیراق ئازادوهی ساموئیل دووره‌ له‌راستییه‌وه‌.

سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ راشیگه‌یاند: دوای به‌دواداچوون و په‌یوه‌ندیكردن به‌كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراق سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان هه‌واڵی كۆچی دوایی ئازادوهی ساموئیل خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی دیارو ناسراوی عیراق ره‌تده‌كاته‌وه‌.

راشیگه‌یاند: له‌ئێستادا له‌سایه‌ی سه‌رپه‌رشتی و خزمه‌تكردنی خانه‌واده‌كه‌یه‌وه‌ دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ باشه‌و سه‌رنووسه‌ری پێگه‌ی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان بێئه‌وه‌ی له‌هه‌واڵه‌كه‌ دڵنیا بێته‌وه‌ له‌بڵاوكردنه‌وه‌یدا په‌له‌ی كردووه‌، داوای لێبووردن له‌بنه‌ماڵه‌كه‌یان و خۆشه‌ویستانی هونه‌رمه‌ند ده‌كه‌ین به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ی كه‌روویداوه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ش بێ مه‌به‌ست بووه‌و هیوای سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی باش بۆ هونه‌رمه‌ندی دیارو به‌ڕێز ئازادوهی ێامۆئیل ده‌خوازین.

جێی ئاماژه‌یه‌، پێشتر سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عیراق و ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ره‌سمی و ناوخۆیی بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی دیاری عیراق ئازادوهی سامۆئیل له‌ وڵاتی ئه‌رمینیا كۆچی دوایی كردووه‌.

  PUKmedia  راگه‌یاندنی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket