}

هه‌ولێر.. كۆڕێكی شیعری بۆ ئه‌حمه‌د زرار ساز كرا

کتێب 12:18 PM - 2021-11-05

رۆژی پێنچ شه‌ممه‌ 4-11- 2021له‌هۆڵی كتێبخانه‌ی ئاشتی له‌ هه‌ولێر،كۆڕێكی شیعری بۆشاعیری لاو—ئه‌حمه‌د زرار ساز كرا به‌بۆنه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی نامیلكه‌ شیعری ،تافه‌ی ده‌روون كه‌به‌رهه‌مێكی نۆبه‌ری شاعیره‌.

له‌و كۆڕه‌ شاعیره‌دا چه‌ند پارچه‌ شیعرێكی به‌ئاوازی ژه‌نیار، شێرزاد عه‌لی كه‌تێكه‌ڵ به‌ وشه‌كان ده‌بوو پێشكه‌ش كرا.

سه‌باره‌ت به‌ نامیلكه‌كه‌ی شاعیر بۆ PUKmedia وتی: پێنچ ساڵه‌ له‌بواری ئه‌ده‌ب كترده‌كه‌م و خوێنه‌رێكی باشم هه‌م خوێندكاری زانكۆی سه‌لاحه‌دینیشم له‌به‌شی زمان، بۆیه‌ شیعره‌كانم رووی ریالیزمه‌و سوودم له‌ چه‌ند فه‌رهه‌نگێكی كوردی وه‌رگرتووه‌كه‌ وشه‌ی په‌تیووپرمانا له‌شیعره‌كانمدا به‌رجه‌سته‌ بووه‌.

وتیشی:  چه‌ند پارچه‌ شیعرێكم له‌ گۆڤارو رۆژنامه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هیوادارم توانیبێتم له‌و بواره‌دا خزمه‌تی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردی بكه‌م . 

PUKmedia سه‌باح شوكر / هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket