riklam

ئەو توێژانە دەستنیشان دەكرێن كەدەتوانن ڤاكسینە نوێیەكە وەربگرن

جیهان 06:35 PM - 2021-11-04

شارەزاو پسپۆڕێكی بایۆلۆجی وڤایرۆسە ژینگەییەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2021 جەختیكردەوە ڤاكسینە نوێیەكەی دژە كۆرۆنا لە جۆری "كۆڤاكسین" كە دروستكراوی وڵاتی هیندستانە دەركەوتووە كاریگەری باشی هەیە، ئاماژەشی بەوەدا كە تا ئێستا رێگەنەدراوە ژنانی دوو گیان ڤاكسینەكە بەكاربهێنن.

رێكخراوی تەندروستی جیهانیی دوێنێ‌ چوارشەممە بەشێوەیەكی كتوپڕ رەزامەندی لەسەر ڤاكسینی "كۆڤاكسین" دەربڕی و ئەوەش دەبێتە یەكەم ڤاكسین كەتەواوی لەلایەن وڵاتی هیندستانەوە گەشەی پێدراوەو و بەرهەم دەهێنرێت و هەروەها لەریزبەندی ئەو هەشت ڤاكسینانەی جیهاندایە كە رەزامەندی لەسەر بەكارهێنانی دراوە لەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو.

لەم بارەیەشەوە د.حەیدەر موعتەز موحی پسپۆڕی بواری بایۆلۆجی و راگری پەیمانگای ئەمریكی بۆ توێژینەوە بایۆلۆجییەكان لەمیانی لێدوانێكی تایبەتدا بۆ PUKmedia رایگەیاند: لەدۆخی نائاساییدا دەتوانرێت ڤاكسینە هیندییەكە بەكاربهێنرێت.

راشیگەیاند: لەنێو هەموو ڤاكسینانەی كە لەلایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانییەوە پەسەند كراون،  "كۆڤاكسین"یش لێوەشاوەیی خۆی سەلماندووە، روونیشی كردەوە،  ڤاكسینە هیندییەكە بەگوێرەی پێودانگە تەندروستییە جیهانییەكان  بۆ پارێزگاری لە كۆڤید -19 ئاستی پەسەندكردنی تێپەڕاندووە، جەختیشی كردەوە ڤاكسینەكە سوودەكانی لەمەترسییەكانی زۆرترن.

لەبارەی چۆنێتی بەكارهێنانی ڤاكسینەكە، موحی روونیدەكاتەوە وەرگرتنی ڤاكسینەكە لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەدوو ژەم دەبێت و ماوەی نێوانیان 4 هەفتەیە، هەموو تەمەنەكانی سەروو 18 ساڵ دەتوانن ڤاكسینەكە وەربگرن و ئاماژەشی بەوەدا كە تا ئێستا رێگەنەدراوە ژنانی دووگیان ڤاكسینەكە بەكاربهێنن و چونكە هێشتا رێكخراوی تەندروستی جیهانیی زانیاری تەواوی لەو بارەیەوە لەبەردەستدا نییەو ئەو زانیارییانەشی هەیە بەشی ئەوە ناكات هەڵسەنگاندن بۆ سەلامەتی و كاریگەری ڤاكسینەكە بۆ ژنانی دووگیان بكرێت.

وتیشی: بەشێوەیەكی گشتی كاریگەری ڤاكسینەكە بەنزیكەیی لە 78% دەبێت و نرخی ڤاكسینەكەش گونجاوە بەتایبەتی لەو وڵاتانەی كە ڤاكسینەكەیان بەكارهێناوەو تاڕادەیەك داهاتی وڵاتەكەیان سنوورداوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket