riklam

له‌پێشانگای نه‌ینه‌وا كه‌ركوك خه‌ڵاتی دیارترین تابلۆ به‌ده‌ستده‌هێنێت

ئەدەب و هونەر 05:53 PM - 2021-11-04

له‌پارێزگای موسڵی حه‌دبا، رۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری بۆ مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌ ئه‌نجامدرا كه‌ به‌شی چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی چالاكی وه‌زرشی قوتابخانه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی فیدڕاڵ رێكیان خستبوو، تێیدا مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیاران به‌ زیاتر له‌ 100 كاری هونه‌ری به‌شدارییان كردبوو، له‌پێشانگه‌كه‌دا 10 له‌هه‌ره‌ دیارترین تابلۆكان ده‌ستنیشان كران و په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك توانی خه‌ڵاتی دیارترین كاری هونه‌ری له‌نێو ئه‌و 10 كاره‌ هونه‌رییانه‌دا به‌ده‌ستبهێنێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ خالید حسێن هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: تابلۆكه‌ی كه‌ ناونیشانی (كیژۆڵه‌یه‌كی لادێ)ی هه‌ڵگرتووه‌و توانیویه‌تی خه‌ڵاتی دیارترین تابلۆ له‌نێو 10 له‌دیارترین ئه‌و تابلۆیانه‌دا به‌ده‌ستبهێنێت كه‌ به‌شدارییان له‌پێشانگه‌كه‌دا كردبوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ تابلۆكه‌ باس له‌ كیژۆڵه‌یه‌ك ده‌كات سه‌روسیمای لادێی هه‌ڵگرتووه‌و شێوه‌ی مناڵێكی عیراقی به‌رجه‌سته‌ ده‌كات كه‌ له‌لادێ ده‌ژی و كاتی دروێنه‌یه‌و كاریگه‌ری سروشتی عیراقی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ له‌نێو ئه‌و كه‌شه‌ گه‌رما پروكێنه‌ره‌داو سه‌رنجی ئه‌وه‌ ئه‌ده‌ین كه‌ سروشت چی به‌ پرچ و قژی ئه‌م كیژۆڵه‌یه‌ ده‌كات و چۆن پێسته‌كانی سووتاندووه‌.

خالید حسێن پرۆزبایی له‌ په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك ده‌كات له‌پای ئه‌م داهێنانه‌ هونه‌رییه‌و هاوكات رۆڵی مه‌نسور موزری به‌ڕێوه‌به‌ری چالاكی وه‌رزشی قوتابخانه‌كان و عه‌باس حه‌مدی به‌كتاش جێگره‌كه‌ی به‌رز ده‌نرخێنێت له‌پێناوی ئه‌وه‌ی به‌شدارییان له‌پێشانگه‌كه‌دا كاریگه‌ر بێت  و بتوانن خزمه‌تێك به‌بزاوتی هونه‌ری شێوه‌كاری له‌عیراق به‌گشتی و كه‌ركوك به‌تایبه‌تی بكات.

PUKmedia  كه‌ركوك- رزگار شوانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket