riklam

نرخی نەخۆشخانە تایبەتەکان کەمناکرێتەوە

کوردستان 04:22 PM - 2021-11-04

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رەخنە لەوەزارەتی تەدروستی هەرێم  دەگرێت، لەوەی بڕیارەکانی ئەو وەزارەتە سەبارت بە کەمکردنەوەی نرخی نەخۆشخانەتایبەتەکان لەسەر هاوڵاتیان جێبەجێ ناکرێت، هاوکات وەرگرتنی پارە لەکەس و کاری ئەو نەخۆشانەی گیانیان لە دەستداوە،  بە کارەسات ناودەبات،  کە لەلایەن هەندێک نەخۆشخانەتایبەتەکان ئەنجامدراوە.

شنۆ ئەشقی ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: بڕیارەکانی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دیاریکردنی نرخی نەخۆشخانە تایبەتەکان، بەدیاریکراوی لەگەڵ سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا،   وەکو خۆی جێبەجێ ناکرێ، ئەمەش وایکردووە هاوڵاتیان زەرەرمەندی یەکەم بن.

وتیشی: ئێمە وەک لیژنەی تەندروستی پەرلەمان لە میانی بەدواداچونەکانمان بۆ ماندەرکەوتووە،  کە بەشێک لە نەخۆشخانەتایبەتەکان بە ئارەزووی خۆیان نرخ دادەنێن و  لەو بارەیەوە وەزیری تەندروستی بێ دەنگە، ئەمەش لەکاتیکدا بریار هەیە بۆ ئەوەی نرخی مانەوە لە نەخۆشخانەکان کەمبکرێتەوە.

ئەو ئەندامەی لیژبەی تەندروستی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکرد: بەهۆی زۆری نرخی ئەو نەخۆشخانانە هاوڵاتی هەبووە گیانی لەدەستداوە و کەسوکارەکەی توانای دانەوەی پارەی چارەسەریان نەبووە،  دواتر بۆیان کردوون  بە قیست تاکو پارەکە بدەن، ئەمەش کارەساتە. کەدەبوو نەخۆشخانە تایبەتەکان لەم بارودۆخە هاوکاری خەڵک بن.

ئاشکراشیکرد: بەهەمانشێوە ئێمە رەخنەمان لە شێوازی وەرگرتنی پارەی پشکنینی کۆڕۆنا لە فرکەخانەی هەولێر هەیە، کە پارەکەی بۆ کۆمپانیایەکە و ناچێتەوە خەزێنەی حکومەت.

شنۆ ئەشقی راشیگەیاند: لەسەر ئەو کێشانە کۆمەڵێک  پرسی تری تایبەت بەو کەرتە، ئەمرۆ لیژنەی تەندروستی پەرلەمان میوانداری وەزیری تەندروستی و وەفدێکی وەزارەتەکەی کرد، لە کۆبونەوەیەکدا گفتوگۆی پێویست ئەنجامدرا.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket