}

خورماتوو.. یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ژنان به‌رز راگیرا

ژنان 02:46 PM - 2021-11-04

له‌ قه‌زای خورماتوو یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی ژنانی كوردستان به‌رز راگیرا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4-11-2021، ئاریان تالیب لێپرسراوی یه‌كێتی ژنانی كوردستان لقی خورماتوو به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند:له‌ یادی 32 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ژنانی كوردستاندا پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م ژنانی جیهان ده‌كه‌م و به‌ تایبه‌ت ژنانی خورماتوو و هیوادارم بایه‌خی زیاتر به‌ ژنان بدرێت.

وتیشی: له‌م یاده‌دا ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتی ژنانی كوردستان لقی خورماتوو له‌ ژێر نانیشانی ژن ــ خه‌بات ــ ژیان مه‌ڕاسیمێكمان له‌ قاووخانه‌ی ماڵی كلتوری ڕێكخستووه‌ و تیادا به‌یاننامه‌یه‌كمان به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ خوێنده‌وه‌ و باسمان له‌ كێشه‌ و گرفت و داواكارییه‌كانی ژنان كرد له‌ سنووره‌كه‌.

به‌شێك له‌ ژنانی ئاماده‌بووی كۆڕه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی PUKmedia ه‌وه‌ پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاسته‌ی هه‌موو ژنانی كوردستان به‌ گشتی و ژنانی خورماتوو تایبه‌تی كرد و داواكاربوون ڕۆڵی ژن به‌ هه‌ند وه‌ربگیرێتـ چونكه‌ ژنانیش هاوشانی پیاوان كار و خزمه‌ت ده‌كه‌ن له‌ سه‌رجه‌م بواره‌ جیاجیاكاندا.

PUKmedia عه‌داله‌ت میعاد/ خورماتوو 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket