riklam

كـتێبی پرسی کورد لە تورکیا بڵاوكرایه‌وه‌

کتێب 02:26 PM - 2021-11-04

 له‌ نوێترین بڵاوكراوه‌، كتێبی "پرسی كورد له‌ توركیا" له‌ دوو توێی 260 لاپه‌ڕه‌ چاپكرا. كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ 33 چاپته‌ر ده‌رباره‌ی‌ ره‌هه‌نده‌ سیاسیی، مێژوویی و كلتورییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ پرسی كورد له‌ توركیا‌ له‌لایه‌ن هێژا دڵشاد رۆژنامه‌نوس و نوسه‌ری تایبه‌ت له‌ بواری توركیا نوسراوه‌. جگه‌ له‌م كتێبه‌ شه‌ش كتێبیتری له بواری ‌ توركیا چاپ كراوه‌.

كتێبه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتیى شڕۆڤە بۆ رەهەندە جیاوازەکانی پرسی کورد کراوە و هەموو ئەو قەدەغە و ڕێگرییانەی لەسەر پرسی کورد باس کراوە.  لەم کتێبە جه‌خت لەسەر بابەتى رۆژەڤ نەكراوه‌ته‌وە، به‌ڵكو لەسەر تەوەرە سەرەکییەکییانه‌ نوسراوه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیداره‌  به‌ مه‌سه‌له‌ی كورده‌وه‌ وهەوڵى تێگەیشتن لە چه‌ند ره‌هه‌ندێكی‌ پەیوەست بە تورک و کورد نوسراوه‌.

ئه‌وه‌ی له‌م كتێبه‌دا تیشكی خراوه‌ته‌سه‌ر به ‌وردی شڕۆڤه‌ بۆ سیاسه‌تی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی توركیا به‌رامبه‌ر به‌ پرسی كورد له‌ توركیا و لێكه‌وته‌كانی كراوه‌ هه‌روه‌ها باس له‌ سیاسه‌تی ئه‌م ساڵانه‌ی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات.

هێژا دڵشاد، نوسه‌ری كتێبه‌كه‌ ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی بۆ PUKmedia ده‌ڵێت : له‌م كتێبه‌دا‌ فۆكس خراوه‌ته‌ سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌م ساڵانه‌ی توركیا، كه‌ به‌ توركیای سه‌رده‌می "رێككه‌وتنی كۆماریی"، ناوده‌برێت، گرنگه‌ بۆ ئێمه‌ی كورد خوێندنه‌وه‌مان بۆ ریاڵیته‌ی ئه‌مڕۆی توركیا هه‌بێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket