}

سه‌رۆكی په‌رله‌مان بروسكه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی ژنانی كوردستان ده‌كات

کوردستان 11:16 AM - 2021-11-04

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی ژنانی كوردستاندا بروسكه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی سكرتێری یه‌كێتی ژنان ده‌كات .

ده‌قی په‌یامه‌كه‌...
په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی ژنانی كوردستاندا

له‌و یاده‌دا د. ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، "هیوای به‌رده‌وامی بۆ ڕێكخراوه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌خوازین و ئومێد ده‌كه‌ین وه‌ك هه‌میشه‌ سه‌رمه‌شق و پێشه‌نگی داواكاریی ماف و داخوازییه‌كانی ژنان بن"

به‌ڕێز خاتوو كافیه‌ سلێمان سكرتێری یه‌كێتی ژنانی كوردستان..
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت..
به‌بۆنه‌ی (٣٢) سی و دووه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی ژنانی كوردستان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی سكرتێر، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌تان ده‌كه‌ین، ھیواخوازین ئه‌م یاده‌ ببێته‌ ده‌ستپێكی وه‌رزێكی نوێی كاركردن به‌ گوڕوتینێكی نوێوه‌ ھه‌نگاو بنێن به‌ره‌و ئامانجه‌ پیرۆز و به‌دینه‌ھاتووه‌كانی ژنان.
یه‌كێتیی ژنانی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه‌ وه‌ك ڕێكخراوێكی پێشه‌نگ، ڕه‌چه‌شكێنیی كردووه‌ له‌ شێوازی خه‌بات و كاری ڕێكخراوه‌ییدا و ڕۆڵێكی گرنگی بینیوه‌ له‌ یه‌كخستنی تواناكانی ژنان، ھه‌میشه‌ تێكۆشاوه‌ له‌پێناو ئاشناكردن و ھۆشیاركردنه‌وه‌ی ژنان به‌ مافه‌كانیان و دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ھاوچه‌رخ و یه‌كسان، ھاوكات سه‌كۆی بوێری و ئازادیی ڕاده‌ربڕین و گه‌یاندنی ده‌نگی دلێری ژنان بووه‌ له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
له‌م یاده‌ شكۆمه‌نده‌دا هیوای به‌رده‌وامی بۆ ڕێكخراوه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌خوازین و ئومێد ده‌كه‌ین وه‌ك هه‌میشه‌ سه‌رمه‌شق و پێشه‌نگی داواكاریی ماف و داخوازییه‌كانی ژنان بن.
دووباره‌ پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م هه‌میشه‌ شاد و كامه‌ران و سه‌ركه‌وتووبن.

د. ڕێواز فایق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket