riklam

گه‌رمیان.. ژنێك پۆستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانووبه‌ره‌ وه‌رده‌گرێت

کوردستان 10:43 PM - 2021-11-03

ژنێك وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانوبه‌ره‌ی میری گه‌رمیان به‌ فه‌رمانێكی وزاری ده‌ستبه‌كاربوو، به‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره‌ ژنێك له‌ گه‌رمیان ئه‌و پۆسته‌ وه‌رده‌گرێت.

دوای خانه‌نیشین بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانووبه‌ره‌ی میری گه‌رمیان هێرۆ فایق وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ده‌ستبه‌كاربوو.

 به‌ پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی به‌ ئیمزای وه‌زیری دارایی ئاوات شێخ جه‌ناب، به‌ نوسراوی ژماره‌(٩٠٨٤) له‌ رۆژی (٢٥/١٠/٢٠٢١) ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ كراوه‌، به‌مه‌ش هێرۆ فایه‌ق، ده‌بێته‌ یه‌كه‌م ژن كه‌ ئه‌و پۆسته‌ له‌ گه‌رمیان وه‌ربگرێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ كۆی نزیكه‌ی ٧٢ پۆستی ئیداری له‌ گه‌رمیان ژنان ١٠ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداریان به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌. 

PUKmedia زمناکۆ یه‌حیایی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket