riklam

سلێمانی.. فیلمی سینه‌مایی دارگوێژ نمایش كرا

کوردستان 09:18 PM - 2021-11-03

له‌ نمایشێكی تایبه‌تدا به‌ ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماكاران و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 3-11-2021 كۆمپانیای مه‌ستی فیلم له‌ هۆڵی سینه‌ما سالم فیلمی سینه‌مایی ” دارگوێز” ی نمایش كرد.
شایه‌نی باسه‌ نمایشی ئه‌مڕۆی فیلمی سینه‌مایی ”دارگوێز”هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ نمایشی فیلمه‌كه‌ له‌ سینه‌ماكانی ئێران. 

فیلمی ”دارگوێز” له‌ ده‌رهێنانی محه‌مه‌د حوسێن مه‌هده‌ویانه‌ و ئه‌كته‌ری دیاری سینه‌مای ئێرانی په‌یمان موعادی ڕۆڵی تێدا ده‌بینێت.

چیرۆكی ئه‌م فیلمه‌ روداوێكی ڕاسته‌قینه‌ی كاره‌ساتی كیمیابارانی شاری سه‌رده‌شته‌، له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی عێراقه‌وه‌. 

فیلمه‌كه‌ خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی گه‌وره‌یه‌ و پاڵێوراویشه‌ بۆ چه‌ندین خه‌ڵاتی دیكه‌ی جیهانی.
PUKmedia ڤینۆس تۆفیق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket