riklam

سلێمانی.. هاووڵاتیان بۆ زستان ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن

کوردستان 05:31 PM - 2021-11-03

لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز و نزیک بوونەوەی وەرزی زستان هاوڵاتیان ساڵانە لەم وەرزەدا خۆیان بۆ سەرما و سۆڵەی زستان ئامادە دەکەن، لەم کاتەشدا بازاری فەرش فرۆشان گەرم دەبێت.

لەشاری سلێمانی چەندین دووکانی فەرش بوونی هەیە و هاوڵاتیان بۆ کڕینی فەرش و کومبار سەردانیان دەکەن، خاوەن دووکانەکانی فەرشیش ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن کە ئەم ساڵ به‌راورد به‌ ساڵان بازاریان کزە ئەویش بەهۆی گرانی نرخەکانەوەیە چونکە نرخی دۆلار بەرزبووەتەوە ئەوەش وای کردووە نرخی فەرش و کومبار بەرزبێتەوە.
 
بەشێکی کەمی هاوڵاتیانيش روو لە دووکانەکان دەکەن و ئەوانیش لەبەر بەرزی نرخی فەرش و کومبارەکان ناتوانن بیکڕن، ڕاشیانگەیاند: ساڵانی رابردوو نرخی فەرش و کومبار کەمتر بوو بەڵام ئەم ساڵ نرخەکان بەرزبوونەتەوە.

PUKmedia جەمال سەرگەتی 
فۆتۆ: شاد ئیبراهیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket