riklam

پرسه‌نامه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ كۆچی دوایی عه‌بدولره‌حمان ره‌سول

پرسەنامە 04:00 PM - 2021-11-02

بۆ كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ و تێكۆشه‌ری دێرین (عەبدولرەحمان رەسوڵ) ناسراو بە رحمانە سوور گەرەوەی، بافڵ تاڵه‌بانی ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان كردووه‌، ئه‌مه‌ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
  
بەڕێزان/ بنەماڵەو خانەوادەی تێكۆشەری دێرین عەبدولرەحمان رەسوڵ گەرەوەیی
بە داخ و پەژارەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین (عەبدولرەحمان رەسوڵ) ناسراو بە رحمانە سوور گەرەوەیمان پێگەیشت.
كۆچی دوایی تێكۆشەرێكی دێرین و رۆژانی سەختی خەبات جێی نیگەرانیمانە، بۆ ئەم خەمە پرسەو ھاوخەمی و سەرەخۆشی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین.
داواكارین سەبووری و دڵئارامیتان پێببەخشێت و خوالێخۆشبووش جێگای بەھەشتی بەرین بێت و دواكەسەر و ناخۆشیتان بێت.

بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket