riklam

ده‌سه‌ڵاتی دانانی مامۆستای وانه‌بێژ ده‌درێت به‌ به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان

کوردستان 07:12 PM - 2021-11-01

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ده‌سه‌ڵات ده‌دات به‌ به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان به‌ دانانی مامۆستای وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ی هه‌رێم گشتاندنێكی سه‌باره‌ت به‌ مامۆستایانی وانه‌بێژ بڵاوكرده‌وه‌، به‌پێی گشتاندنه‌كه‌ بڕ‌یاردراوه‌ به‌ پێدانی ده‌سه‌ڵات به‌ به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان به‌ دانانی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو له‌ باخچه‌ی منداڵان و خوێندنگه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌بێت له‌مه‌ودوا ئه‌و مامۆستایانه‌ دابنرێن ده‌رچووی كۆلێژه‌كانی په‌روه‌رده‌ و په‌روه‌رده‌ی بنیاتن، هاوكات له‌ حاڵه‌تی پێویست وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌ ئه‌و كۆلێژ و به‌شانه‌ زیاد بكات كه‌ به‌پێی پسپۆرییه‌كان پێویستن.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، نوێكردنه‌وه‌ی فه‌رمانی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو له‌لایه‌ن به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان و په‌یمانگه‌كان، ده‌بێت ساڵانه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای پێویستی بێت و له‌نێوان 20ی ئاب  بۆ 1ی ئه‌یول كۆتایی بێت و فه‌رمانی كارگێڕ‌ی بۆ ده‌رچووبێت، هه‌روه‌ها هه‌موو زانیارییه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو له‌ سیستمی"ئی په‌روه‌رده‌" تۆمار بكرێت.

PUKmedia وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم 



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket