riklam

سوپاسنامەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو وەردەخانی هاوسەری مام حەمید

پرسەنامە 06:15 PM - 2021-11-01

سوپاس و پێزانین

بە ناوی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو وەردەخانی هاوسەری مام حەمید تێكۆشەری كەركوك و كوردستان، پڕبەدڵ سوپاسی یەك بە یەكی هەموو ئەو بەڕێزانە دەكەین كە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە رێوڕەسمی پێشوازیكردنی تەرمەكەی و پاشان گەیاندنی تەرمەكەی بۆ كەركوك و بەخاكسپاردنی، بەشدارییان كرد.

هەروەها سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە دەكەین كە بۆ هاوخەمی سەردانیان كردین یان بە نامە و تەلەفۆن یان لە سۆشیال میدیا پەژارە و سەرەخۆشیی خۆیان دەربڕیوە، لەناویاندا بەڕێزان هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەرپەرشتیاری مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی.

نامە و پەیام و قسە و سەردانەكانتان نیشانەی وەفاداری و جوامێریتانە و بۆ ئێمەش مایەی ئاسوودەیی و خەمڕەوێنی بوون. پێزانینی زۆرمان هەیە بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن و ئەو ماڵپەڕانەی بەشدارییان لە گواستنەوەی رێوڕەسمەكەدا كردووە.
لە خوای گەورە داواكارین ئێوە و ئازیزانتان هەرگیز تووشی ناخۆشی نەبن و هەمیشە لەشساغ و ئاسوودە بن.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket