riklam

قەرەنی جەمیل خەونەكانی دەهێنێتە سلێمانی

ئەدەب و هونەر 12:11 PM - 2021-11-01

لە پڕۆژەیەكی هونەریی تایبەتدا گەلەری ئێستا لە شاری سلێمانی پێشانگەیەكی درێژخایەنی بۆ هونەرمەندی شێوەكار قەرەنی جەمیل لەژێر ناونیشانی ”خەونی خەونەكان” كردەوە .

لە لێدوانێكی تایبەتدا بە PUKmedia دارا رەسوڵ ناسراو بە دارۆ -لێپرسراوی گەلەری ئێستا و رێكخەری پێشانگەكە وتی :ئەم پێشانگەیە نزیكەی ٤٥ تابلۆی قەبارە جیاوازی لە خۆگرتووە كە بە بۆیەی ئاویی و زەیتی و ئەكریلیك لەسەر قوماش دروستكراون .

پێشانگەكە هەشتەمین پێشانگەی گەلەری ئێستایە و بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت لە نمایشكردن لە گەلەری ئێستا كە دەكەوێتە ناو كارگەی كلتوور ”كارگەی جگەرەی كۆنی سلێمانی

”. ‎هونەرمەند قەرەنی جەمیل لە شاری هەولێر لە دایك بووەو پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی بەغدای تەواو كردووەو چەندین پێشانگەی تایبەتی لە هەرێمی كوردستان و بەغدا و وڵاتانی خۆرئاوا كردۆتەوە.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket