riklam

پێشانگەیەكی تایبەتی سیرامیكی لە گەلەری ئێستا كرایەوە

ئەدەب و هونەر 06:07 PM - 2021-10-31

لە نمایشێكی تایبەتدا ،گەلەری ئێستا لە شاری سلێمانی پێشانگەیەكی سیرامیكی بۆ هونەرمەند دكتۆرە نەعیمە محەمەد كردەوە . 

پێشانگەكە چەند ئیشێكی سیرامیكیی جیاوازی بە قوڕ دروستكراوی رەنگ كراو و رەنگی سروشتیی و ئیشی لە فڕندا سورەوەكراوی لەخۆگرتووە .

ئیشە سیرامیكییەكان پارچەی جیاوازن و لەناوەرۆكدا گوزارشتن لە پاشماوەی كارەساتەكانی ئەنفال و كۆڕەو و ئەو نەهامەتییانەی بەسەر گەلی كورددا هاتوون . 

پێشانگەكە لەناو گەلەری ئێستا لە كارگەی كۆنی جگەرەی سلێمانی رۆژانە تا كۆتایی مانگی یەكی ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت لە نمایش .

 

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket