}

سلێمانی.. به‌زانستی سۆجۆك چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كان ده‌كرێت

هەمەڕەنگ 07:09 PM - 2021-10-30

ئه‌وین حه‌مه‌ئه‌مین، ساڵی 1978 له‌دایكبووه‌و ده‌رچووی كۆلێژی ڕاگه‌یاندنه‌ و دكتۆرای هه‌یه‌ له‌بواری زانستی سۆجۆك و خاوه‌نی نورینگه‌ی هێلینه‌ له‌سلێمانی كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ وه‌ك خانمێكی شاره‌زا له‌بواری پزیشكی میللی سۆجۆكی كۆریی كارده‌كات و له‌ڕێگه‌ی سروشتیه‌وه‌ هاووڵاتیان چاره‌سه‌ر ده‌كات.

له‌باره‌ی كاره‌كه‌یه‌وه‌ ئه‌وین حه‌مه‌ ئه‌مین بۆ PUKmedia وتی:له‌ساڵی 2010 چوینه‌ته‌ وڵاتی كۆریا تابه‌شداری ئه‌و خوله‌ زانستیانه‌ بكه‌ین و شتی باشی لێوه‌ فێربین و له‌ كوردستان خزمه‌تی پێ بكه‌ین، سۆجۆك واته‌ چاره‌سه‌ر له‌ڕێگه‌ی ده‌ست و قاچه‌وه‌.

وتیشی: مۆڵه‌تی حوكمه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستانیان پێدراوه‌ هاوشێوه‌ی سه‌نته‌ره‌ سه‌ربه‌خۆكان و ڕۆژانه‌ دوو تا سێ نه‌خۆش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌ویش به‌چه‌ند كۆرسێك و سوپاس بۆخوا كاره‌كانمان سه‌ركه‌وتووبووه‌ تاكو ئێستا ، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی  2000هه‌زار كه‌س له‌سلێمانی و شوێنه‌ جیاجیاكانه‌وه‌ سه‌ردانی كردوین و چاره‌سه‌رمان بۆ كردون.

PUKmedia ئا.ڕێباز حه‌سه‌ن كه‌ڵهوڕیی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket