riklam

هەولێر.. كۆڕێك لەبارەی ڕۆمانی خەیاڵی زانستی بەڕێوەچوو

ئەدەب و هونەر 12:14 PM - 2021-10-29

ئێوارەی پێنجشەممە 28-10-2021 لەهۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو بە بەسەرپەشتی یەكێتی نووسەرانی كورد لقی هەولێر، كۆڕێك بۆ نووسەر گۆران سەباح بە ناونیشانی ڕۆماڵی خەیاڵی زانستی ساز كرا و تێدا نووسەر باسێكی لەسەر ڕۆمانی خەیاڵی زانستی كرد و ڕایگەیاند: لە ئاستی ڕۆمانی خەیاڵی زانستی لەجیهان گرنگی پێدەدرێت و تەنها لە كوردستان ئەو بابەتە فەرامۆشكراوە. 

دواتر بناغە و نووسین و شێوەكانی ڕۆمانی ڕوونكردووە  بۆ ئەو بابەتەش باسی لە گەشتێك بۆ سەرمانگ لە نووسینی میرزا مەنگوڕی كرد كە لە پەنجاكانی سەدەی ڕابردوو نووسراوە. 

 نووسەر باسی لە ڕۆڵی ئایین لە ڕێگری لە ڕۆمانی زانستی و ئاستی كەلتوری كرد و هەروەها ئاماژەی بەوەشدا كە چەند خاڵێك هەیە كە دەبێت ڕۆماننووس لە نووسیندا باسی بكات وەك خەیاڵ لە نێوان مرۆڤ و چواردەوری. 

دواتر ئامادەبوان ڕاو سەرنجی خۆیان سەبارەت بەكۆڕەكە خستەڕوو. 

PUKmedia سەباح شكور 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket