riklam

هونەرمەند كامەران شەوقی كۆچی دوایی كرد

ئەدەب و هونەر 11:15 AM - 2021-10-28

ئەمڕۆ پێنج شەممە 28-10-2021، هونەرمەند كامەران شەوقی لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

مامۆستا و  هونەرمەند كامەران مەحمود شەوقی، ماوەی چەند ساڵێكە لەبواری دەرهێنانی فیلمدا كاری كردووە و خاوەنی ئەرشیفێك لە وێنە و فیلمە.

سەعات 12ی ئەمڕۆ تەرمەكەی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلییەوە بەرەو گۆڕستانی شێخ محێدین بەڕێدەكرێت و لەبەر بارودۆخی تەندروستی پرسەی بۆ دانانرێت.

هونەرمەند كامەران مەحمود شەوقی برای كۆچكردووان ئازاد شەوقی و گەلاوێژ شەوقی و وریا شەوقی و شێرزاد شەوقی و رزگار و پرشنگ و روناك و نازەنین و لیلۆڤەر و شەمام و ئاراس و نەهرۆ  سەرچڵ و فریا و هاوسەری د.ئەیمان جافە لە كۆلیژی پەروەردەی وەرزش لە زانكۆی سلێمانی.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket